ئەم نامیلکەیە لە نوسینی (د.بێستون سابوراوایی)ە، کە لە ساڵی ٢٠٢٣ چاپکراوە، یەکێکە لە بڵاوکراوەکانی مەکتەبی گەشەپێدانی بیروهۆشیاری. لەم نامیلکەیەدا هەوڵمانداوە بە شێوازێکی ئاسان و زانستیانە سەبارەت بە ئابووری و هەندێک زاراوەی وابەستە بەو زانستە بدوێین و روونیان بکەینەوە و پوختەی هەندێک بابەتی ئابووری سۆسیالدیموکراسی بخەینەروو... هەموو مرۆڤێک لە هەر جێگەو شوێن و کاتێکدا بژی پێویستی بە ئابوورییەو بیەوێت یان نەیەوێت دەچێتە ناو هەندێک چالاکی ئابوورییەوە، یان خۆی دەبێتە جێگەو مەبەست و ئامرازێکی چالاکییە ئابوورییەکان.

بەشی یەکەم
چەمکە ئابووریەکان


١- ئابووری چی یە؟
لە بنەڕەتدا ووشەیەکی یۆنانییەو یەکەم جار ئەرستۆ (٣٨٤-٣٢٢ پ.ز) بەکاری هێناوە.مانای ئابووری لە ئێستادا زۆر فراوان و هەمەگیرە و پەیوەستە بەو چالاکی و کاروبارانەوە کە ژیانی کۆمەڵگە بەڕێوەدەبەن و گەشەی پێ ئەدەن.لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و تەکنەلۆجیاو بازرگانی و خزمەتگوزاری. لەلایەکی تریشەوە زانایانی ئابووری دەڵێن: لە کاتێکدا هەموو کاڵاو شمەکە پێویستەکان دەگمەن و کەم و دیاریکراون و پێداویستییەکانی خەڵکیش بە ئاسانی دابین ناکرێن، بۆیە بەگەڕخستن و بەکارهێنانی کەرەستەکان دابینکردنی پێویستییەکان و نواندنی چالاکییە جۆراوجۆرەکان بە توانا داراییەوە لە پێناو دابینکردنی پێویستییەکانی مرۆڤ، بە هەموویان ئابووری دروستدەکەن.

٢- زانستی ئابووری چییە؟
زانایانی ئابووری لەم رووەوە بونەتە دوو بەش: ئابووریناسی سەرمایەداری و ئابووریناسی سۆسیالیستی. زۆربەی ئابووریناسی سەرمایەداری دەڵێن: ئەو زانستەیە کە رەفتاری مرۆڤەکان هەڵدەسەنگێنێ و لێکدانەوەیان بۆدەکات، ئەوەش لەو روانگەیەوە تەماشا دەکات کە بریتییە لە پەیوەندی نێوان (مەبەست و ئارەزوو)ی مرۆڤەکان و (فاکتەرە دەگمەنەکان و گران بەدەستهاتووەکان، کە دەکرێ لەبری یەکتر بەکاربهێنرێن) کە هەندێک لەو ئابووریناسە پێیان وایە مەرج نییە زانستی ئابووری رەچاوی رەوشت و گیانی مرۆڤایەتی بکات بەڵکو گرنگ ئەوەیە بۆ چارەسەری کێشەی دەگمەنی و دەستنەکەوتنی داهاتە ئابوورییەکان چی بە چاک دەزانی هەڵبژێرە.
لە روانگەی سیاسەتی سۆسیالدیموکراتییەوە، زانستی ئابووری بریتییە لەو زانستەی دیاردە ئابوورییەکان لێکدەداتەوە و لە کێشەکانیان دەکۆڵێتەوە و هەوڵ ئەدات لە رووی زانستی کۆمەڵایەتی و لێکدانەوەی مێژوویی و چارەسەری پراگماتی (عملي) یەوە پێیان بگات و باشترین چارەسەری گونجاویان لە چوارچێوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتییەکاندا بۆ بدۆزێتەوە و لە خزمەت گەشەکردنی کۆمەڵگەدا بەکاریان بهێنێ ، نەک بۆ خزمەتی تاکە کەس یان گروپێک یان دەسەڵاتێکی سیاسی دیاری کراو...
ئەگەر بمانەوێت لە زانستی ئابووری تێبگەین، پێویستە بە زاراوە وابەستەکان شارەزابین، کە ئێمە لێرەدا تەنها چەند زاراوەیەکی بنەڕەتی دەخەینە بەرچاو، کە لە زاراوە هەرە گرنگ و هەستیارەکانن...
١- دەگمەنی: یەکێکە لەو سێ توخمە بنەڕەتیەی کێشەی ئابووری دەخوڵقێنن لەگەڵ لاوازی توانا دارایی و شارەزابوون لە هەلبژێرکاریدا هەموو ئەو شتانەی سودیان لێوەردەگرین ناوترێت کاڵای ئابووری.
٢- توانا دارایی و چالاکبوون: بۆئەوەی چارەسەری کێشەی دەگمەنی بکەین پێویستمان بە توانا دارایی و چالاکبوون و زیرەکی و دەستڕەنگینی و هێزی تەکنەلۆژیای باڵاو ئەوپەڕی توانا دارایی بەگەڕخستنی سەرمایە و شارەزابوون لە بەکارهێنانی زانستیانەی هۆیەکانی بەرهەمهێنان هەیە.
٣-هەڵسەنگاندنی نادروست لە پرۆسەی هەڵبژێرکاری: واتە کام چالاکی و بواری ئابووری دیاریبکرێت بۆ ئەوەی قازانج و کەڵکی زیاتر بەدەست بهێنرێت.
٤- خواست: خواستی تاکە کەس لەسەر کاڵایەکی دیاریکراو بریتییە لە :( ئەو بڕەی کە تاکە کەس ئارەزووی دەکات لە کاڵایەکی دیاریکراو بیکڕێت، پەیوەستە بە نرخی ئەو کاڵایەو، داهاتی نەختینەی تاکەکەس و ، زەوق و سەلیقەی تاکەکەس و نرخی کاڵاکانی تر لە بازاڕدا، لە کات و شوێنێکی دیاریکراودا)..
٥- خستنەڕوو: ئەو بڕە کاڵایەی بەرهەمهێنەرێکی دیاریکراو، لە ماوەی شوێنێکی دیاریکراو دەیخاتە بازاڕەوە بە مەبەستی فرۆشتن، کە پەیوەستە بە نرخی کاڵاکەو تێچونی بەرهەمهێنان کە بەرهەمهێن لە ئەستۆی خۆی گرێداوە بە رەچاوکردنی ئەو گریمانەی هەموو هۆکارەکانیتر گۆڕانیان بەسەردا نایەت).
٦- هاوسەنگی بازاڕ
٧- مایکرۆئابووری
٨- وەبەرهێن (*وەبەرهێنان، *وەبەرهێنانی دارایی)
٩- پاشەکەوت
١٠-گەشەپێدانی ئابووری: لەهەر وڵاتێکدا ، پاشەکەوت و وەبەرهێنان و بەگەڕخستنی سەرمایەی کەڵەکەکراو زۆر بوو، نیشانەی ئەوەیە گرنگترین و بگرە زیندوترین بڕگەکانی پێکهێنانی گەشەپێدانی ئابووری بەدیهاتوون...
١١- بەکاربەر
١٢- بەرهەمهێن (بەرهەمهێنەری راستەوخۆ، بەرهەمهێنەری ناراستەوخۆ)
١٣- سیاسەتی ئابووری: سیاسەتی ئابووری لە سێ بواری سەرەکیدا خۆی دەنوێنێت (١- سیاسەتی بازرگانی ، ٢- سیاسەتی دارایی، ٣- سیاسەتی نەختینەیی)
١٤- دەرامەت: دەرامەت لە دوو شێوازی سەرەکیدا خۆی دەنوێنێت (١- سەرمایە، ٢- کار)
١٥- پێویستییە ئابوورییەکان
١٦- نەشونمای ئابووری
١٧- سەرجەم بەروبوومی میللی
١٨- پەرەپێدان
١٩- بەرهەمهێنانی کەرتی سەرەتایی
٢٠- بەرهەمهێنانی پیشەسازی

بەشی دووەم
سیاسەتی ئابووری سۆسیالدیموکراسی


بۆ پێناسەکردن و شیکردنەوەی هەر جۆرێک لە سیاسەتی ئابووری، دەبێت لە چوارچێوەی سێکتەرەکانی ئابووریدا ئاماژەی پێبدرێت:
کە لە چوار سێکتەری گرنگ پێکدێت:
١- سێکتەری پیشەسازی و تەکنەلۆژیا.
٢- سێکتەری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری.
٣- سێکتەری بازرگانی.
٤- سێکتەری خزمەتگوزاری کە چالاکی گەشتیاریی لە رەگەزە هەرە گرنگەکانیەتی.
سیاسەتی ئابووری لە هەر وڵاتێکدا چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو سێکتەرانەدا دیاری دەکات. لە چوارچێوەی سیاسەتی ئابووری سۆسیالدیموکراسیدا هەموو هەوڵدان و کارە ئیدارییەکانی دەوڵەت بە مەبەستی بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی دەبێت بۆ هاوڵاتیان لە رێگەی داڕشتنی سیاسەتێکی ئابووری خزمەتگوزار کە بەرژەوەندی و داواکارییەکانی خەڵک بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەران مسۆگەر بکات.
دەبێت حزبی سۆسیالدیموکرات بۆ کۆی دیاردە ئابووری و بابەت و چالاکییە ئابوورییەکان لێکدانەوەی زانستیانەی خۆی هەبێت و بەدەر لە سۆز و عاتیفەو خۆبەستنەوە بە بیرکرنەوەی کۆنەپارێزی و هەندێک نەریتی کۆمەڵایەتی رێگر لەبەردەم گەشەپێدانی ئابووریدا بڕیاری دروست و شیاوی خۆی هەبێت و پابەند بێت بە پرنسیپە راگەیاندراوەکانی خۆیەوە سەبارەت بە گەشەپێدانی ئابووری وڵات لە چوارچێوەی گشتی هەموو وڵات لە لایەکەوە و بۆ هەر دەڤەرەش بە جیا لە لایەکی ترەوە.
لێرەدا هەندێک بابەتی بنەڕەتی ئەخەینە بەرچاو کە لە لاپەڕە ٤٨ ئەم نامیلکەیەدا بە وردی باسی لێوەکراوە، بابەتە بنەڕەتییەکان (دەنگدەر لە بەرنامەی ئابووریدا، دەرامەت، چاودێری بازاڕ، پرۆژەی بچوک و لەخۆگرتنی پرۆژە، داهێنانی نوێ، وەبەرهێنان و بێکاری، بێکاری، هەژاری، متبوونی ئابووری و بێبازاڕی، قەرزاری حکومەت، باج و رسومات، سیاسەتی نەوتسازی، گەندەڵی دارایی، بودجەی گشتی، ئەنجومەنی گشتی ئابووری).

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved