خەڵکی كوردستان لەسەرەتای مانگی نیسانی ساڵی(١٩٩١) بەشێوەیەكی كۆمەڵ دەستیانكرد بەكۆچكردن لەسەرجەم شار و شارۆچكە و گوندەكانی باشوری كوردستان بەرە سنووری رۆژھەڵاتی كوردستان(كوردستانی ئێران)و باكوری كوردستان (كوردستانی توركیا) كە نزیكەیی(٣) ملیۆن هاووڵاتی كورد لە خەڵكی باشوری كوردستان بەرەو ئەو سنوورانە و لەترسی كۆمەڵكوژكردنیان لەسەردەستی سەرانی حكومەتی بەعس و سوپای عێراق و گاردی كۆماری رەویان كرد..
ئەم كۆڕەوە بەكۆڕەوە مەزنەكە یان كۆڕەوە ملیۆنییەكە ناسراوە، لەوكاتەدا تێكڕای هاووڵاتیانی كوردستان رەتیانكردووە كە دووبارە ژێردەستی رژێمی بەعسی رووخاوی عێراق قبوڵ بكەن و رێگەی مەرگیان گرتەبەر و دەستیان لەماڵ و سامان و ھەموو شتێكی خۆیان ھەڵگرت.
هەرلەوکاتەدا گۆرانیبێژیى ناودارى بریتانى"کریس دى بۆرگ" بەگۆرانییە خەمناکەکەى توانى ئەوەندەیتر مەزڵومییەتى کورد و کۆڕەوە مەزنەکە بەجیهان بناسێنێ و رای گشتی جیھانی لە بەرژەوەندی كوردستانیان ھەڵویست وەربگرن. ‌وڵاتی فەرەنسا ‌پڕۆژە یاسایەكی پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد و لەڕێكەوتی(٥/٤/١٩٩١) بڕیاری(٦٨٨)دەرچوو. لەبارەی پاراستنی كورد و داوای لەڕژێمی عێراق كرد دەستبەجێ دەست لەسەركوتكردنی كوردستانیان ھەڵبگرێت و رێز لە ماف و ئازادییەكانیان بگرێت.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved