حەسەن هەڵەبجەیی*



من ئەوساو ئێستاو سبەینێ ئەو گەورەیە لام گەورەیە
هەركە دەبووە باران بۆ خەڵك  ئەتوت ئەوخۆروهەورەیە
موسڵمان و مەسیحی و جو لەسای ئەودا  ئارام ئەژیا
كاتێ دەرئەكەوت جیهانێك  پێ سەرسام بوو ئەو گەورەیە
لە دوژمنی خۆی ئەبوراو ئەویە گۆڕی ئەیكردە دۆست
بەخەندەیەك چاریەكرد ئەوەی لای خەڵك بوو بوو بەكۆست
لەسەر پەیژەیەك دادەنیشت  ئەتوت سەرۆكی كۆمارە
وەختێك ئەچوویە مەقامێك  شكۆی ئەدا بەپلەوپۆست
تۆ هاتیەسەر وێرانەیەك گۆڕیت كردت بەچراخان
هەرچی كەلاوەی وڵاتە  گۆڕیت بەكۆشك و ئەپارتمان
نەخۆشكەوتی نەخۆشكەوتین هەردوو نیشتمان و ئێمە
ئەوەندەی مناڵ بۆ باوك  تۆی پێ زەروربوو كوردوستان
هەستە ئاوڕێك بدەرەوە مژدە هیوا بەخشەكەی شام
لەڕۆژگاری بێ هیوایی كورد  ئومێدو ئاوات و هیوام
ئەوەی كاتێ ئەهەڕۆژاین گشتمانت ئەخستە سەرپێ
تروسكەی شەوگاری تاریك فەخامەتی جەنابی مام
گەورەم خۆشبەختی كورد ونە لەوكاتەوە كە تۆ ونی
ئەوەی هەستمان پێ ئەكردی دەریاو ئاسمانی بێ بنی
بۆهەر هەموو پرسیارەكان وەڵامی گونجاوت پێ بوون
بۆیە ئەندامی حزبیش نیم بەڵام تۆهەر گەورەی منی.

_____________
* هەڕۆژان، وشەیەكە لەناوخێڵەكانی جافدا لەجیاتی روخان بەكاردێت.
* خۆرو هەور وەختێك رووناكی و باران پەخشەكەن جیاوازی لە سروشتیاندا نییە گەورەش ئەبێ وابێ.
* زۆرجار هەموان كە دێن رەخنەو گازندە لە گەندەڵییەكانی ئێستا دەگرین، دێن وێنەكی كۆن كۆنی ساڵەكانی حەفتاكان دێنین بۆعێراق و دەیهێنینە پێشەوەو ئیتر لەبیریشمان نییە لە ساڵی (۱۹۸٠)وە بۆ (۲٠٠۳) عێراق لەئەنجامی دووشەڕی گەورەو ماڵكاولكەردا هەرچییەكی لەژێرخان و سەرخانی ئابووری بوو لەكۆی داهاتی خۆی لە ئەوماوەیەدا دران بەساروخی حسێن و عەباس و فەتاح و چی و چی و گشتی  نران بەئێران و بەكوەیت و بەم كوردوستانە نەگبەتەی خۆشمانەوە.
واتە هەقە وەختێك قسە لەسەرهەرشتێك دەكەین هەمیشە بێن بێ رتوش وەك خۆی قسەبكەین دروست كوردوستان سەردەمی هه‌ڤاڵ، مام جەلال لە دۆخێكی خراپەوە هات بۆ دۆخێكی زۆرباش وەك چۆن لە دوای به‌ڕێز، مام جەلال-یش دواتر هەم دووبارە وڵات جارێكیترهەڕۆژان هەڕۆژایەوەو بوویەوە بەوڵاتەی دوای جەنگی عێراق ئێران! بۆیە نزادەكەم كەسێك دروستت ببێ ئەوئاسا واتە مام ئاسا كەلاوەكانی ئێستاش جارێتر ئاوەدان بكاتەوە..
* پێشمه‌رگه‌ی دێرین و خاوه‌نی كتێبخانه‌ی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی له‌ سلێمانی.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved