بۆ کوردو میللەتەکەمان، ئەمڕۆ رۆژێکى ناخۆش و پڕ لە یادەوەرییە، رەتکردنەوەى ژیان بوو لەگەڵ فاشیستەکانى رژێمى بەعس. ئەمڕۆ ٣٥ ساڵ تێپەڕبوو بەسەر كۆڕەوەكەی ساڵی ١٩٩١.
ئەو كۆڕەوەی، تیایدا ملیۆنان هاووڵاتی لە ترسی هێرشی رژێمی پێشووی عێراق ئاوارەی ئێران و توركیا بوون. كۆڕەو پشتیوانیی وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێناو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ناچاربوون پشتگیریی لە كورد بكەن. لە دوای تەنها ٢٦ رۆژ لە دەستپێكی راپەڕینی ساڵی 1991ی خەڵكی هەرێمی كوردستان، سوپای عێراق هێرشی بۆسەر ناوچە ئازادكراوەكانی باشوری كوردستان دەستپێكرد.
ئەم کۆڕەوە لە مێژووی گەلی كورد و مێژووی نوێی رووداوە سیاسییەكانی جیهاندا کارەسات بوو، بەڵام دەستكەوتی سیاسیی و یاسایی باشی بەدەستهێنا، بڵاوبوونەوەی دیمەنی كارەساتەكە لە میدیاكان، كورد و دۆسییەكەی بەجیهان ناساند، هێرش و دڕندەیی رژێمی پێشووشی خستە بەرچاوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
کۆرەو ئەنجامەکەى بوو بەهۆى ئەوەى بڕیاری دامەزراندنی ناوچەی دژە فڕین لە هێڵی پانی ٣٦ بەسەر رژێمی بەعسدا و لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەپێنرا و زەمینەی بۆ دووبارە ئازادكردنەوەی سێ پارێزگاكەی ھەرێمی كوردستانی رەخساند..

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved