شکار یوسف
باسی یەکەم
چەمک و پێناسەی ئازادی
تەوەرەی یەکەم
چەمکی ئازادی
بنەرەتی چەمکی ئازادی دەگەڕێتەوە بۆ هەر دوو چەمکی .liberty + freedom هەر دوو چەمکەکە بۆ یەک ناوەڕۆک بەکاردێن لە زمانی ئینگلیزیدا. بەڵام وشەی freedom بۆ ئازادیی مەدەنی و liberty بۆ نەمانى گوشار و زۆر لێکردن. جیاوازیی لە نێوان ئەم دوو وشەیەدا نییە. دەکرێت هەردووکیان بۆ یەک مەبەست بەکاربێن. ئەم چەمکە لە زمانی فەرەنسیدا بە liberate دەخوێندرێتەوە. لە زمانی عەرەبیشدا بە حریة، کە هاوتای وشەی نبیل یان شریفە. لە پاڵ ئەمانەشدا وشەی حسن بەکارهێنراوە. لە زمانی فارسیشدا بە آزاد بەکارهێنراوە. لە ئێرانی کۆندا مەبەست لە مرۆڤی ئازاد ئەوە بووە چەندێک لە خێزانێکی گەشەکردووی کۆمەڵگە و لە چینێکی جیاوازی کۆمەڵایەتیدایە.
دەربڕینی چەمکی ئازادی لە بنەڕەتدا چەمکێکی فەلسەفییە. لەبەرئەوەی جیهانی دەرکەوتنی فەلسەفە پەیوەندی هەیە بە پێکهاتەی ئاڕاستەی گوتارێکی ئەقڵانی. ئەو گوتارەش بەڵگەخوازیی ئازادبوونی مرۆڤ دەکات لە ترس و توندتیژی و تیژیی و ئەفسانەیە. ئازادی دۆخێکە، کە هیچ شتێک ڕێگر نەبێت لەبەردەم ئیرادەی تاکدا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، بەڵام ئەمە بە واتای ئازادبوونی ڕەها نایەت. چونکە بەرزترین ڕادەی ئازادی ئەو شوێنەیە، کە ئازادیی ناگاتە بەرزترین ڕادە. کەواتە کاتێک باس لە چەمکی ئازادی دەکەین دەبێت بە ڕێژەیی ئەم چەمکە وەربگرین. ئازادی لەو سۆنگەیەوە باس بکەین، کە ئازادی بۆچی؟ هۆی ئازادی چییە و ئازادبوون لەچی؟
ئازادیی پۆزەتیڤ freedom for: بریتییە لە ئەگەری نواندنی کردار. بۆ نموونە لە بارەی لایەنی ناوەکیی ئازادی، حکومەت دەتوانێت کاری ناڕاستەوخۆ ئەنجام بدات.
ئازادیی نێگەتیڤ freedom from: بریتییە لە نەبوونی کۆسپ و تەگەرە و هەبوونی ئەو بژاردانەی لەبەردەمی مرۆڤدایە. بە هۆی فاکتەری دەرەکییەوە بەربەستیان لەبەردەم دانانرێت.
ئازادی دابەش دەکرێت بۆ دوو جۆر:
١- ئازادی کەس: واتە ئازادیی نیشتەجێ بوون و ئاسایش و سەلامەتی و مانەوە و گواستنەوە و گەیاندنی تاک.
٢- ئازادی گشتی: بریتییە لە ئازادی ڕادەربڕین و توێژینەوەی زانستی و کۆبوونەوە و پێکهێنانی پارت و سەندیکاو کۆمەڵەکان.
ئازادی لە ڕووی زاراوەوە لە چەند ڕوویەک پێکدێت :
١- لە ڕووی فەلسەفییەوە: بریتییە لە ئیرادە و بڕوای مرۆڤ بۆ ئەنجامدانی ویستی خۆی. یەکەمین فەیلەسوف، کە ئەم چەمکەی لە ڕوانگەی فەلسەفییەوە بەکارهێنا سپینۆزایە. لە ڕوانگەی سپینۆزاوە: ئەو کەسە ئازادە، کە پێویستە بوونی هەبێت و خۆی ئەنجامی کار و کردەوەکانی دیاری بکات.
٢- لە ڕووی سیاسییەوە: بە واتای مافی هاوڵاتی دێت بۆ بەشداریکردن لە بەڕێوەبردنی کاروباری وڵاتدا. ئەم جۆرە لەگەڵ ئەوەدا، کە ئازادییە بۆ هەموو کەسێک، بەڵام مافی هەموو کەسێک نییە پیادەی بکات، لەبەرئەوەی بۆ پیادەکردنی ئەم جۆرە ئازادییە کۆمەڵێک مەرج هەیە: لەوانە تەمەن و شوناس.
٣- لە ڕووی ئاینییەوە: بە واتای ئازادی دێت لە بیروباوەڕدا، بۆ پیادەکردنی دروشمی ئایینی، واتە هەڵبژاردنی ئایین بە بۆچوونی کەسەکە.
٤- لە ڕووی ئابوورییەوە: بریتییە لە ئازادکردنی تاک لە بەرهەمهێنان و بەکاربردن، بێ دەستتێوەردانی دەوڵەت لە ژیانی ئابووریدا.
٥- لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە: بریتییە لە ئازادکردنی تاک، واتە هەرچییەکی بووێت دەیکات، بەڵام لە سنووری یاسادا بێت، بێ ئەوەی ببێت بە هۆکاری سنوور بەزاندنی ئازادیی کەسانی تر. ئازادی لەم ڕووەوە دژی ملکەچی و کۆیلایەتیی کەسێکە بۆ کەسێکی تر.
تەوەرەی دووەم
پێناسەی ئازادی
هیچ وشەیەک ئەوەندەی ئازادی هزر و خەیاڵی مرۆڤی خەریک نەکردووە. هیچ وشەیەکیش ئەوەندەی ئازادی واتای جۆراو جۆری نەخراوەتە پاڵ. لەم ڕووەوە ئازادی چەندین پێناسەی جۆراو جۆری بۆ کراوە. لە پێناسەیەکدا مۆنتیسکۆ دەڵێت: ئازادی بە واتا فراوانەکەی ئەوەیە مرۆڤ هەر کارێک کە دەیکات لەگەڵ ئیرادە تایبەتییەکەیدا بگونجێت. دیارە مۆنتیسکۆ ئازادی دەبەستێتەوە بە ئیرادەی خودی مرۆڤەوە. مرۆڤ ئیرادەی چی بخوازێت دەتوانێت بیکات بە مەرجێک لە چوارچێوەی یاسادا بێت. فەیلەسوفی عەقڵگەرایی رینیە دیکارت وا لە ئازادی دەڕوانێت: ئازادی گەورەترین پلەی کەماڵە بۆ مرۆڤ هەر ئەویش وای لێدەکات دروستکراوێکی ستایشخواز یان بەگلەیی بێت. مەبەستی دیکارت ئەوەیە کاتێک مرۆڤ ئازادی بە دەست دەهێنێت ئەو کاتە مرۆڤ دەگاتە ئەوپەڕی هۆشیاریی ئەقڵی. لە لایەکی ترەوە جان جاک رۆسۆ وا لە ئازادی دواوە: ئازادی بریتییە لە گوێڕایەڵی و ملکەچی لەبەرانبەر ئیرادەی گشتیدا. گومانی تێدا نییە رۆسۆ ئازادی دەبەستێتەوە بە ئیرادەی گشتییەوە. تاک لە دەرەوەی ئیرادەی گشتیدا بوونی نییە و ئازادیش لە دەرەوەی ئەو ئیرادەیەدا بوونی نابێت هەروەها ئیمانوێل کانت بەم شێوەیە باس لە ئازادی دەکات: ئازادی بریتی نییە لە ئیرادە یان توانای ئیشێک، کە تاک پێی هەڵدەستێت، بەڵکو دەرەئەنجامی توانای ئیرادەیە. لێرەدا کانت ئازادی بە ئامراز دانانێت، بەڵکو وەک ئامانجێک لێی دەڕوانێت و پێویستە تاک هەوڵی بۆ بدات. جۆن ستیوارت میل پێی وایە: ئازادی بریتییە لەوەی مرۆڤ بڕیاری لە دەستی خۆیدا بێت بە ڕای ئەو هەر کۆت و بەند دانانێکیش لەسەر ئازادی مرۆڤ بە لایەکی گەورەیە. دیارە میل بەرگرییەکی زۆری لە ئازادی دەکرد بە تایبەتی لە ڕووی کۆمەڵایەتی و مەدەنییەوە.
لە ئەنجامی شیکارکردنمان بۆ چەمکی ئازادی دەتوانین بڵێین: مرۆڤ مافی ئەوەی هەیە لە چوارچێوەی یاسادا هەموو کارێک ئەنجام بدات. ئەوەش، کە یاسا قەدەغەی کردووە لە بەرژەوەندی نەزانیوە ناچاربەکردنی نەکرێت.
باسی دووەم
پێویستی و گرنگی ئازادی
لە ڕوانگەی مرۆڤەوە چەمکی ئازادی یەکێکە لە گەورەترین ئامانجەکانی ژیان. بەو واتایەی مرۆڤ هەر لە سەرەتاوە لە هەوڵی دەستخستنی فەزایەکدا بووە، کە بتوانێت پێناسەی ژیانی خۆی وەکو مرۆڤێکی تەواو بەیان بکات. بۆیە پێویستە قسە لەسەر چەمکی ئازادی بکەین و هێمافکری و سیاسییەکانی ئەم چەمکە بخەینە ڕوو. لەبەر گرنگی خودی ئازادی و ئەو ڕۆڵەی دەیبینێت لە گەشەکردنی ئەقڵ و کەسایەتی مرۆڤدا. بۆیە ڕیمۆن بۆلان دەڵێت: ئەگەر ئازادی بە چاکترین شێوە بەکاربهێنرێت ئەوا ئازادی بنەڕەتی کەسایەتی مرۆڤە نەک ئەقڵ. مرۆڤ دەبێت ئازاد بن نەک لەبەر ئەوەی دەیانەوێت بگەن بە چەند مەبەست و ئامانجێک. بەڵکوو لەبەر ئەوەی ئازادی بریتییە لە جەوهەری مرۆڤ بوون. کەواتە ئێمە بۆ ئەوەی هەبین دەبێت ئازادبین بە واتایەکی تر ئێمە ئازادین کەواتە هەین. یەکێک لەو ئازادییانەی بۆ مرۆڤ زۆر پێویستە ئازادی کەسییە (الحرية الشخصية)، کە بریتییە لە ئازادی تاک بۆ ئەنجامدانی هەر کردەیەک کەسی، کە دەیەوێت. بە مەرجێک زیان بە ئەوانی تر نەگەیەنێت. نەبوونی ئەم ئازادییانە دەبێتە هۆی کوشتنی داهێنان و دەست پێشخەری و خنکاندنی ڕووحی جیاوازی. بۆ لێکۆڵینەوە لەم ئازادییانە دەبێت لێکۆڵینەوەیەکی یاسایی بکەین. پێناسه کردنیان دەچێتە چوارچێوەی زانستی یاساوە. بۆیە ئەم ئازادییانە لە زاراوەی یاساییدا پێی دەوترێت: مافەکانی تاک. لەم ڕووەوە ئەلێکس دی تۆکفۆێل دەڵێت: ئازادی کەسی واتە هەموو مرۆڤێک یان هەموو دروستکراوێکی ئاقڵ بژی بە ژیانێکی سەربەخۆ لەگەڵ کەسانی تردا و ژیانی کەسیی خۆی ڕێک بخات. لە سیستەمە دیمۆکراسییەکاندا بەو پێیەی ناوەڕۆکی دیموکراسی ئازادییە، کە پیادەکردنی دەسەڵات لەلایەن گەلەوەیە. دیموکراسی حوکمی گەلە لە ڕێگەی گەلەوە. گەل مافی بەشداریکردنی هەیە لە بەڕێوەبردنی کاروباری گشتیدا. دیمۆکراسی بەو شێوەیە لە ئامانجی سیستەمی سیاسی دەڕوانێت، کە بریتییە لە گونجاندنی ئازادی لەگەڵ پەیوەندییە سیاسییەکاندا.
بۆیە لەم سیستەمانەدا وا لە گرنگی ئازادی دەڕوانن، کە هەر چەندە ناچارکردنی سیاسی کەمتر بێت مرۆڤ بە هەمان ئەندازە ئازادتر دەبێت. ئازادی لای ئەمان یەکسانە بە زۆر لێنەکردن و ناچارنەکردن. ئازادی گرنگە بۆ مرۆڤ لەبەر چەندین هۆ:
١- ئازادی خۆی لە خۆیدا وەک ئامانجێک جیا لە ئامانجەکانی تر گرنگە.
٢- بەهاکانی ئازادی بۆ وەرگرتنی ڕەوایەتی پشت بە هیچ شتێکی تر لە دەرەوەی خودی ئازادی نابەستن، بەڵکو ئازادی دەتوانێت ڕەوایەتی بە خۆی ببەخشێت.
٣- چەمکی زات (خود)ی مرۆڤ. واتە مرۆڤ بوونەوەرێکی چالاکە و خاوەن دەست پێشخەرییە، کە لە نێوان دروستکراوەکاندا تاکە دروستکراوە دەتوانێت داهێنان بکات. هەر لە یۆنانی کۆنەوە تا ئێستا وا لە مرۆڤیان ڕوانیوە.
٤- تاکی ئاقڵی خاوەن ژیان لە ڕووی هەست و هۆش و کردارەوە چەندین مافی چەسپێنراوی هەیە. تاک گەورەترین دروستکراوە، کە بیر بکاتەوە. لەم ڕووەوە دیکارت دەڵێت: من بیر دەکەمەوە کەواتە من هەم، بەڵام ئەوەی سنوور بۆ ئازادی دەکێشێت دەبێت خودی ئازادی خۆی بێت. مرۆڤ تا ئەو شوێنە ئازادە، کە سنووری ئازادییەکانی تر دەست پێدەکات، چونکە ئازادی جیاوازە لە ئەنارکی (فوچوی). لە ڕێگەی ڕەفتار و ڕەوشتەوەیە مرۆڤ جیا دەکرێتەوە لە بوونەوەرە بێ ئەقڵەکان.
کۆمەڵێک سنوور و ڕێکخستن بۆ ئازادی تاک دانراوە لەوانە:
١- دانانی سنور و ڕێکخستنێک بۆ پارێزگاری کردن لە تاک و خێزان و کۆمەڵ.
٢- دانانی کۆت و بەند لە سەر ئازادییەکان، بۆ پارێزگاری کردن لە ڕەگەز و بنچینەکانی کۆمەڵ. هەتا نەبێت بە هۆی پشتگوێ خستنی ئەو ڕەگەزانە.
٣- ئازادی ئامانجی بە دیهێنانی بەرژەوەندی گشتی بێت. تەندروست و گونجاو بێت لەگەڵ واقیعدا.
باسی سێیەم
ئازادی سیاسی و جۆرەکانی و پەیوەندییان بە یەکسانییەوە
تەوەرەی یەکەم
ئازادی سیاسی
ئەگەر کەمێک بگەڕێینەوە بۆ دواوە و چاوێک بە مێژووی بیری سیاسیدا بگێڕین، دەبینین کێشەی ئازادی سیاسی جێگەی بایەخی زۆربەی بڕیارە سیاسییەکان بووە لە پێش هەموویانەوە لۆک و سپینۆزا و مۆنتیسکۆ و ڕۆسۆ و جۆن ستیوارت میلە.
بۆیە لێرەدا جەخت لەسەر تێگەیشتن دەکەینەوە لەمەڕ ئازادی سیاسی. ئازادی سیاسی بریتییە لە مافی هاتنە مەیدان و هاوبەشی تاکەکانی کۆمەڵگا بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، چ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بێت، یان هەڵبژاردنی نوێنەران. ئازادی سیاسی یەکێکە لە مەرجەکانی حکومەتی دیموکراسی. پێویستە بە جۆرێک حکومەت دابمەزرێت، کە هیچ کەسێک لە کەسێکی تر کەمتر نەبێت.
بە گشتی ئازادی سیاسی لە دوو لایەندا خۆی دەنوێنێت:
لایەنی یەکەم: مافی هەموو کەس لە خستنەڕووی بیرو بۆچوونەکانی لە کاروباری گشتیدا و دیاری کردنی هەڵوێست لە بەرانبەریان.
لایەنی دووەم: مافی هەرکەسێکە دەست بەکاربوونی هەموو کارێکی کارگێری، بە مەرجێک توانای لەو کارەدا هەبێت.
بۆیە مۆنتیسکۆ دەڵێت: ئازادی سیاسی واتای ئەوە نییە مرۆڤ ئارەزووی هەرچی کرد بیکات، بەڵکو مافێکە لە کردنی ئەو شتانەی کە ئارەزووی دەکات. بە پێی پێداویستییەکانی لە چوارچێوەی یاسادا.
تەوەری دووەم
جۆرەکانی ئازادی سیاسی
له چوارچێوهی پهیوهندی نێوان بیروڕا دەربڕین و ئازادی لە بەشداریی سیاسیدا دەکەین.
ئازادی بیر (فکر): ئەم جۆرە ئازادییە لە لایەنی رۆحی و مەعنەوی تاکەوە دەردەکەوێت.
ڕێگە خۆش دەکات بۆ پێکهێنانی راو بۆچوون سەبارەت بە کێشە جۆراوجۆرەکان. بە شێوازێک ببێت بە هۆی گەیاندنی ویژدانی. رۆڵی بنەڕەتی دەبینێت لە پێکهێنان و دروستکردنی کەسایەتی مرۆڤەکان هەروەها دەرکەوتنی پاشکۆ و تایبەتمەندییەکانی.
مافی ئازادیی بیرکردنەوە ئازادییەکی سەربەخۆیە و سەربەخۆییەکی خودییە لە چوارچێوەی پێوەندی نێوان بیر و سیاسەتدا. ئهو تێڕوانینه گهردوونییهی، كه تێگهیشتنیكی سروشتییە و ئاڕاستهكانی ئابووری و كۆمهڵایهتی و ڕۆشنبیری تێدا كورت دهبیتهوه.
ڤۆڵتێر سهبارهت به ئازادیی فكری پێی وایه: ئازادی بیر و نووسین یهكهم جۆری ئازادییه و به یهكێك له ئامڕازهكانی بهرگری دادهنریت له ماف. پێویسته وا لێیبڕوانین، كه ئهمه مافێكی جێگیر و قابیلی سازشكردن نییه. سپینۆزا داوای ئازادی بیری دهكرد، تۆلێرانسی ئایینی به كارێكی پێویست دهزانی پێی وابووە دهوڵهت بۆی نییه هیچ بیرو باوهڕێك بهسهر هاوڵاتییاندا بسهپێنیت. لهبهر ئهوهی هیچ شتێك ئهوهندهی سهركوتكردنی ئهقڵ و بیروڕا ههڕهشه و مهترسی نییه بۆ سهر قهوارهی دهوڵهت.
ئازادی ڕادهربڕین: له زمانی عهرهبیدا بهرانبهر زاراوهی (حریة التعبیر) و له زمانی ئینگلیزیشدا بهرانبهر به Freedom of expression . له ههندێك ئینسكڵۆپیدیای بیرهكاندا به ئازادی قسهكردن (حریة الكلام) هاتووه. مرۆڤ به گشتی مافی ئازادی ڕادهربڕینی ههیه. ئازاد توێژینهوه له زانیاری بیروڕاو بهدهستهێنانی و گواستنهوهیان بۆ كهسانی تر. به شێوازی نووسراو، یان بیسراو، یان چاپكراو، یان به شێوهكانی تر. بە ئازادی ڕادهربڕین تەنیا قسەکردنی زارەکی نییە بگرە ئەم مافە بە شێوەیەک لێکدراوەتەوە، کە پارێزگاری لە هەموو کردارێکی گەڕان و وەرگرتنی بیروڕاکان بکات. واتە خستنەڕووی بیروڕاکان بە ئازادی. بێ فشار و سانسۆر. ئازادی ڕۆژنامەنووسی بەشێکە لە ئازادی ڕادەربڕین. واتای ئەوە لە خۆیدا هەڵدەگرێت، کە هەموو کەس مافی ئەوەی هەیە بە نووسین یان بە هەر ڕێگایەکی تری ڕادەربڕین بێت گوزارشت لە خۆی بکات. کاتێک ڕۆژنامەنووس ببێتە دەسەڵاتی چوارەم ئەو کاتە ئازادی ڕادەربڕین لە ئارادا دەبێت. لە کۆتاییدا لە موسوعەی سیاسیدا وا پێناسەی ئازادی ڕادەربڕین کراوە: مافێکی دیمۆکراسییە، زامنی ئازادی هاوڵاتییان دەکات لە گوزارشتکردن لە بیروڕاکان لە سەرجەم کاروبارە گشتییەکاندا، بێ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ سزایەک ببێتەوە.
ئازادی لە بەشداری سیاسییدا: بەشداری سیاسی چالاکییەکی ویستییە. بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا. بە ئامانجی هەڵبژاردنی نوێنەر و فەرمانڕەوا لەگەڵ بەشداریکردن لە دروستکردنی سیاسەت و بڕیارەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ، یان ناڕاستەوخۆ. بەشداریی سیاسی لە یەک کاتدا ئەرک و مافیشە. مافێکی سەرەتایی هەر تاکێکی کۆمەڵگایە و پابەندبوونمان پێوەی ئەرکەکەیە.
ئەم چالاکییە دەتوانین پۆلین بکەین بۆ دوو شێواز:
١- چالاکیی کلاسیکی (ئاسایی): ئەم شێوازە لە زۆربەی وڵاتاندا بەکاردێت، بەتایبەتی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان و کارکردن لە نێو پارتە سیاسی و گروپەکانی فشار و کۆمەڵە و ڕێکخراوە جەماوەریی و مەدەنییەکاندا.
٢- چالاکیی ناکلاسیکی (نائاسایی): لە هەندێک یاسادا نموونەی داواکارییەکی پارت لە هەندێک سیستم نایاساییە وەک خۆپیشاندان و یاخیبوون و جەنگی ناوخۆ و شۆڕش، چونکە زۆربەی ئەم شێوازانە دەبێت بە هۆی پشێویی جەماوەریی.
بەشداری سیاسی خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندییە:
١- جووڵانەوە و چالاکییەکی جەماوەرییە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجێک، یان کۆمەڵە ئامانجێک.
٢- کارێکی خواستییە، کە لە سەر هۆشیاری هاوڵاتییان دەوەستێت.
٣- کارێکی خۆ ویستانەیە و کاریگەری و زۆرلێکردنی لە سەر نییە، واتە کارێکی هەڵبژاردە (ئختیاری)یە. پارتی سیاسی ڕۆڵێکی ئاشکرای هەیە لە بەشداری سیاسیدا، چونکە پارتی سیاسی ئامڕازێکە بۆ بەشداریی جەماوەریی و کۆبوونەوەیان لە چوارچێوەیەکی نەتەوەییدا. پێکهێنانی پارتی سیاسی لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا جیاوازە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دواکەوتوو، چونکە لەو سیستەمانەی، کە فرەیی pluralistic پەیڕەودەکەن، پارت لە پاڵ دامەزراوەکاندا دەتوانێت کاریگەریی دروست بکات لە سەر حکومەت بە دەنگدان لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانەوە. بە گشتی پارتی سیاسی شێوازی پیادەکردنی بەشدارییە سیاسییەکانی بەم چەشنەیە:
١- ناولێنان (تسمیه)ی پاڵێوراوان
٢- بانگەشەی هەڵبژاردن
٣- پەرەسەندنی هۆشیاری دەنگدان.
یەکێکی تر لە بەشدارییە گرنگەکان بەشداری ژنانە لە ڕووی سیاسییەوە. یەکێکە لەو بوارانەی گفتوگۆی زۆری لە سەرە، کە بە گشتی خۆی لە دوو تێڕوانیندا دەبینێتەوە: یەکێکیان گرنگی بە ڕۆڵی ژنان دەدات لە سیاسەتدا، لایەنەکەی تر پێیان وایە بواری سیاسەت بواری ژنان نییە و تایبەتە بە پیاوان.
تەوەرەی سێیەم
پەیوەندی ئازادی و یەکسانی
یەکسانی: (Equality) واتە نەبوونی جیاوازی لە نێوان خەڵکدا، بە هۆی بنەڕەت، یان زمان، یان بیروباوەڕ، یان ڕەگەز، کە هەموو مرۆڤەکان یەکسان بن لە ماف و ئازادییە گشتییەکاندا. بەکارھێنانی زاراوەی یەکسانی بە دوو واتا دێت:
١- واتای (ئیجرائی): واتە یەکسانی بکرێت بێ جیاوازیی لە نێوان تاکەکاندا لە ماف و ئەرکەکاندا، کە لە (هەموو تاکێک بە یەکسانی لە دایک بوون)ـەوە هاتووە.
٢- واتای (توزیعی) دابەشکردن: بڕیاری دابەشکردنی شمەکی ئابووری و هەلی کۆمەڵایەتی و مافی سیاسی لە نێوان خەڵکدا بە یەکسانی، کە یەکسانی سیاسی واتە هەموو تاکێک هەلی بەشداریی یەکسانی هەبێت لە چالاکی دروستکردنی بڕیاردا.
زانایانی بواری بیری سیاسی ڕایان جیاوازە بۆ بنچینە و پاساوی هەبوونی یەکسانی، کە لە لایەن هەندێکیان بوونی دەگەڕێتەوە بۆ یاسای سروشتی، بۆ نموونە بە بڕوای جۆن لۆک یاسای سروشتی بریتییە لە دەربڕینی ویستی خوایی، ئەمەش بانگی خوداییە لە ناخی مرۆڤدا، هەر مرۆڤێک خاوەنی ماف و ئازادی سروشتییە. هیچ کەسێک بۆی نییە مرۆڤی تر لەو ماف و ئازادییانە بێبەش بکات. ئەمەش تیۆری مافە سروشتییەکانە، کە هەموو مرۆڤەکان بە شێوەیەکی سروشتی لەگەڵ یەکتردا یەکسانن هەروەها یەکسانی یاسای بە واتای یاسا بە سەر هەموو خەڵکدا بچەسپێت. بێ جیاوازی لە بەرانبەر تاکێک، یان چینێک یان ڕەگەزێک، چونکە یاسا لە هەر کات و بارودۆخێکی جیاوازیشدا وەک یەکە.
جێرمی بێتنام و میل زۆر گرنگییان بە یەکسانی دەدا لە نێوان ژن و پیاودا، کە مافی دەنگدانی یەکسانیان بە مەرجی سەرەکی دیموکراسی دەزانی. لێرەوە پرەنسیپی یەکسانی لەبەردەمی گرنگی یەکسانی لەسەر دوو ئاست دەوەستێت:
لە سەر ئاستی سەرەکی ڕێزگرتن و ماف دەگرێتەوە، لەسەر ئاستێک کە یەکسانی لە دەسەڵات و خۆشگوزەرانییە.
یەکسانی لەبەردەم یاسادا چوار ماف دەگرێتەوە:
١- یەکسانی لەبەردەم یاسادا.
٢- یەکسانی لەبەردەم دادوەریدا.
٣- یەکسانی لە پۆستە گشتییەکاندا.
٤- یەکسانی باجدان.
سەبارەت بە پەیوەندی ئازادی بە یەکسانییەوە لە ڕاستیدا هەر وەک چۆن دوو بۆچوون هەیە لە چەمکی ئازادیدا، دوو بۆچوونیش هەیە بۆ چەمکی یەکسانی. شێوەیەکی ئازادی هەیە وەک یەک لە ناو خەڵکدا دابەش دەکرێت. شێوەیەکی تریش بە هەر کەسێک دەدرێت، کە تایبەتە پێوەی. دەتوانین یەکسانی یەکەیان وەک بابەتێکی یەکسانی لە بیرکاریدا دابنێین، بەڵام دووەمیان بابەتێکی ئەندازەییە. ئەوە شتێکی مەحاڵە، کە بتوانین دوو هزری ئازادی و یەکسانی بە تەواوی لە یەکتری جیابکەینەوە، چونکە لە ڕووی مێژووییەوە بزاوتی ئازادی خوازانە
هاوڕێ لەگەڵ خەبات لە پێناو چەسپاندنی یەکسانیدا بووە و ئامانجەکانی ئازادی و یەکسانی یەک سەرچاوەی تێڕوانینیان هەیە، کە ئەخلاقییە.
بیرو باوەڕی ئازادیخوازانە بریتیە لە دابینکردنی ئازادی بۆ کۆمەڵ و مافی بەشداریکردن و دابەشکردنی سامانەکانی وڵات بە یەکسانی هەرەوها ئازادی تاک لە کێبڕکێ کردنی لەگەڵ ئەوانی تردا. دروشمی سەرەکی لیبراڵیزم سەبارەت بە گونجاندنی هەر دوو مافی سروشتی ئازادی و یەکسانی بوو، چونکە ئازادی و یەکسانی بۆ بۆرجوازی لە هەمبەر یەکبوونی فیوداڵی و کەنیسە و سیستەمی چەق بەستوویی بەکارهات. یاخود بە واتایەکی تر ڵیبرالیزم بە واتای بە دەستهێنانی مافی یەکسانی بۆ گشت هاوڵاتییان بە بێ جیاوازیی ئایین و مەزهەب و نەتەوە و ڕەگەز و ڕەچەڵەک. هەمووان یەکسانن وەک مافی هاوڵاتییان.
له دهوڵهتی لیبڕاڵدا، كه بریتین له مافی ئازادی ڕادهربڕین، مافی ئازادی كۆبوونهوه، مافی ئازادی له خاوهندارێتی، مافی ئازادی له بهشداری سیاسی لهم بارهیهوه ڕۆسۆ دهڵێت: پێویسته ئامانجی ههر سیستهمێك گونجاندنی ئازادی و یهكسانی بێت، ئامانجی دهوڵهت له فراوان بوونیدا بۆ پارێزگاریكردنی ئازادی و یهكسانی هاوڵاتییان بێت.
له لایهكی ترهوه ڕاسته ههردوو چهمكی ئازادی و یهكسانی پهیوهندییان ههیه، بهڵام یهك چهمك نین، چونكه دهتوانریت گریمانهی كۆمهڵگایهك بكرێت، كه ئهندامهكانی لهگهڵ ئهوهی یهكسانن له بههرهمهندبوون له كهرهستهكانی ژیان ئازاد نهبن. له لایهكی تریشهوه دهشێت ئازادی ههندێك جار ببێت بە هۆی نایهكسانی ئابووری، دواتریش نایهكسانی كۆمهڵایهتی.
کەوانە ،گۆڤارێکی ڕۆشنبیری سیاسیی گشتییە