بەرواری ٢٠٢٦/٢/٢١، لە هۆڵی شەهید ئارام لە سلێمانی،بۆردی هۆشیاری مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری بە هاوکاری مەڵبەندی یەکی سلێمانی کۆڕێکی  لەژێر ناونیشانی «ئەدەبیاتی مام – کلیلێک بۆ مام‌ناسی» بۆ هەڤاڵ ستران عبدللە، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،ڕێکخست.

ئەم چالاکییەهاوبەشە، بە مەبەستی ناساندنی لایەنە ئەدەبی و فکرییەکانی هەڤال مام جلال وەک سەرکردەو رابەر  و ڕوونکردنەوەی شوێن و کاریگەریی ئەدەبیاتی مام  لە دروستکردنی کەسایەتی و بیرکردنەوەی نەتەوەیی ئەنجامدرا. لە ماوەی کۆڕەکەدا، وتار و خوێندنەوەی تایبەت پێشکەش کرا لەلایەن هەڤاڵ سترانەوە و ئامادەبووانیش بە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی ڕا و بۆچوون بەشدار بوون.

ئەم کۆڕە وەک چوارەمین چالاکی ساڵی نوێ بۆردی هۆشیارییەو هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی هۆشیاری ڕۆشنبیری  دادەنرێت

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved