1983
- راگه‌یاندنی هاوبه‌شی(19) حزب و رێكخراوی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی له‌لیبیا به‌ناوی په‌یمانی نیشتمانی.
1989
- رژێمى فاشیستى بەعس، به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه(6) هاووڵاتی كوردی خه‌ڵكی عه‌ربه‌تی لەشارى کەرکوک گوله‌باران كرد كه یه‌كێكیان ژن بوو.
1993
- له‌ناو كافتریای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌هه‌ولێر بۆمبێك ته‌قییه‌وه و له‌ئه‌نجامدا(3) شه‌هید و(12)برینداری لێكهوتهوه.
1993
- به‌ستنی سیمینارێكی فراوان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ و لێزان بۆ لێدوان له‌سه‌رچۆنێتی ده‌رهێنانی نه‌وتی كوردستان لهشیواشۆك.
2001
- لەلایەن بەڕێز"مام جەلال"ەوە بۆ یەکەمجار پرۆژەى مۆبایل لەشارى سلێمانى کرایەوە.
2006
- عیماد ئەحمەد جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەگوندى قەشانى سەر بەناحیەى ماوەت و لەمەراسیمێکدا بەردى بناغەى کارگەى بڕینەوەى بەردى مەڕمەڕى دانا کە لەلایەن کۆمپانیاى بیجلى ئینتەرناشناڵى ئیتاڵییەوە دادەمەزرێت و بڕى(15) ملیۆن(500) هەزار دۆلارى تێدەچێت.
بابەتی زیاتر