ئەمڕۆ لە یادەوەریی هەموو کوردێکدا ڕۆژێکى تایبەتە، بەومانایەى دەسەڵاتى کورد و بزووتنەوە سیاسییە چەکدارییەکەى گەیشتە ئەو ئاستەى بتوانێ شارى "کەرکوک" لە دەست دەوڵەتى دیکتاتۆرى سەدام بهێنێتەدەرەوە..
هەمیشە کەرکوک سومبولى بەرخۆدان بووە و بەدرێژایی شۆڕشە یەکلەدواییەکەکانیش ئەو پیرۆزییەى پارێزراوە و گشت کاتێک چەقى داوا و داخوازى بزوتنەوە سیاسییەکەى کورد بووە کە دەبێ لەژێر زەبرى تەعریب و تەهجیر ڕزگارى ببێ. لەمڕۆژەدا سڵاو دەنێرین بۆ گیانى شەهیدان و ئەو پێشمەرگانەى لە پێناو ڕزگارکردنى کەرکوک و لە نێوان ژیان و شەهیدبووندا شەهیدبوونیان هەڵبژارد، ئەمڕۆ بۆهەریەکەمان پیرۆزە و پیرۆزبایش لە یەکبەیەکى دانیشتوانى شارى ئازیزى کەرکوک دەکەین..


بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved