1976
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(8) هێرشی بردەسەر جاشەکانی خۆفرۆش مەلا سەعیدی کورەیی لەگوندی قورەبەگ(شەقڵاوە) و شەڕ(3) کاتژمێری خایاند و زیانی زۆر بەردوژمن کەوت، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە یەک کڵاشینکۆف بوو.
1977
- دەستەیەک پێشمەرگە لەنزیك گوندی شیواشۆك(کۆیە) پەلاماری قافڵەیەکی سەربازییاندا(17) سەرباز کوژران و(11) سەرباز زامارکران. دەستکەوتى دەستەکەش(3) کڵاشینکۆف بوو.
1977
- لەچیای سەفین(شەقڵاوە) بۆسەیەک نرایەوە(5) سەرباز و یەک ئەفسەر کوژران، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە پێنج کڵاشینکۆف بوو.
1977
- سەربازێکى رژێمى بەعس بەناوى حەیدەر، لەسەرجادەی هەڵشۆ(قەڵادزە) دەستگیرکرا، پاش چەك کردن و ئامۆژگاری ئازاد کرا.
1978
- هێزێکی دوژمن ئەیویست ناوچەی حاجی قەڵا(کۆیە) بپشکنێت، پێشمەرگەکان لەگوندی قازی بەگیان، شیواشان لێیان راپەڕین، شەڕ تاکو ئێوارەی خایاند(15) سەرباز کوژران و(5) سەربازیش بریندارکران، شه‌ڕی شیواوشان یه‌كه‌مین شه‌ڕی به‌ره‌یی بوو له‌شۆڕشی نوێ و له‌م شه‌ڕه‌دا بۆ یه‌كه‌مینجار ئاڕبیجی نرا به‌كۆپته‌ره‌وه.
1979
- شه‌ڕی گوندی"جۆبڵاخ" و شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه"سه‌لام حه‌مه شوان."
1987
- بۆسه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كه‌رتی تیپ و كه‌رتی(3)ی تیپی(23)ی سورداش له‌سه‌رجاده‌ی دوكان - تاسڵوجه و به‌دیلگرتنی(4) جاش.
1989
- پارتیزانه‌كانی هه‌ولێر له‌گوندی"ره‌زگه و سه‌ركه‌ند" په‌لاماری چه‌ند جاشێكیاندا و تا ناو شه‌قڵاوا راویاننان و سێ كه‌لاكیان پێبه‌جێهێشتن.
1992
- ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می"ی.ن.ك" له‌هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر كه به‌هۆی مردنی هه‌ڤاڵ"عومه‌ر ده‌بابه"وه راگیرابوو.
1992
- كاتژمێر(12)ی نیوه‌ڕۆ، یه‌كه‌م سه‌ردانی"هه‌ڤاڵ مام جه‌لال" بۆ باره‌گای"كوردستانی نوێ" له‌هه‌ولێر.
2006
- لیستى هاوپەیمانى کوردستان بەسەرپەرشتى بەڕێزان"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق و"مەسعود بارزانى" سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەبارەگاى تایبەتى سەرۆک کۆمار لەبەغدا کۆبوونەوە و تیمێکى دانوستکارى تایبەت بەهاوپەیمانى پێکهێنرا بۆ بەشداریکردن لەگفتوگۆکانى پێکهێنانى حکومەتى یەکێتیى نیشتمانیی عێراق.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى بروسکەى پیرۆزبایی ئاراستەى خاتوو تاریا هالۆنین کرد بەبۆنەى بوونى بەسەرۆک کۆمارى فنلەندا.
بابەتی زیاتر