1978
- تاقمێك لەجاشەکانی خۆفرۆش قالە فەرەج و تەحسین شاوەیس له‌كاتژمێر(1)ی پاشنیوه‌ڕۆ چوونەسەر گوندی تەنگیسەر(قەرەداغ) تووشی هەڤاڵ شاسوار جەلال - ئارام بوون(سلێمانی - رۆژنامەنووس) ئەندامی سەرکردایەتی - کملك و ئەندامی م.س - ی.ن.ك کە خۆی بەتەنیا بۆ هەندێ ئیشوکاری پێویست لەوێ بوو، جاشەکان دایانەبەردەسڕێژ و ئەویش شەڕی لەگەڵ کردن تا شەهیدبوو.
هەڤاڵ ئارام یەکێكبوو لەوانەی رۆڵێکی کاریگەر و گرنگی هەبوو لەدامەزراندنی رێکخستنی"ی.ن.ك" لەناوەوەی وڵات و لەپێکهێنانی دەستە چەکدارەکان و هەڵگیرسانەوەی شۆڕشدا(ی.ن.ك) بەبۆنەی شەهیدبوونی هەڤاڵ ئارامەوە بەیاننامەیەکی دەرکرد.
1978
- هێزێکی گەورەی دوژمن هێرشی هێنایەسەر هێزى پێشمەرگە لەگوندی شیواشان(کۆیە) پێشمەرگەکان لێیان راپەڕین و بوو بەشەڕ و دوو پێشمەرگە برینداربوون.
1978
- لەم مانگەدا ملازم ستار سەعید خەڵەف، معاون عەبدولمەلیك عەلی عوسمان کە دوو لێپرسراوی قیادە مۆقەتە بوون لەسلێمانی، لەگەڵ نزیکەی(50) چەکداری قیادە مۆقەتەدا لەسیوەیل(چوارتا) چوونەوە پاڵ دوژمن.
1978
- جەوهەر ئاغا، مەلا شێخ محەمەد، عەلی کوردە، کە سێ لێپرسراوی تری  قیادە مۆقەتە بوون لەناوچەکانی چۆمان و قەڵادزە بەخۆیان و چەکدارەکانیانەوە چوونەوە پاڵ دوژمن.
1979
- شه‌هیدبوونی د. به‌ختیار خالید له‌ناو شاری سلێمانی به‌ده‌ستی سیخوڕه‌كانی رژێمی عێراق.
1985
- بۆسه‌ی كه‌رتی(3 و5)ی تیپی(57)ی سه‌گرمه‌ له‌سه‌رجاده‌ی چه‌مچه‌ماڵ- سه‌نگاو، كوژرانی چه‌ند سه‌ربازێك.
1986
- بۆسه‌ی تیپی(21)ی كه‌ركوك له‌سه‌رجاده‌ی"ته‌ق ته‌ق- رێدار" له‌شیوه‌سوور، له‌ئه‌نجامدا چه‌ند سه‌ربازێك كوژران و(19)ی تریش به‌دیلگیران. پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به‌ناوی"سامان ره‌جه‌ب" شەهیدبوو.
1986
- تیپی(31)ی سلێمانی و گرتنی ره‌بیه‌یه‌كی پۆلیس له‌تووی مه‌لیك و به‌دیلگرتنی(8) پۆلیس.
1987
- (8) فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی گوندی ته‌كیه ‌و به‌له‌كجاڕیان كرد، له‌ئه‌نجامدا شه‌هیدبوونی هاووڵاتییه‌كی لێكه‌وته‌وه‌ به‌ناوی"حسێن حه‌سه‌ن"
1989
- شه‌وی(30/31) تیپی(86)ی ده‌شتی هه‌ولێر و گرتنی ره‌بیه‌ی"به‌له‌بان".
1999
- له‌شاڵاوێكی تری راگواستنی حكومه‌تی عێراق له‌ماوه‌ی(2) رۆژدا(21) خێزانی كوردی له‌شاری كه‌ركوك و له‌شاره‌كانی تری بنده‌ستی خۆی ده‌ركرد.
1995
- بەبۆنەى مانگى رەمەزانەوە، هەڤاڵ"مام جەلال" پرۆژەیەکى ئاشتیخوازانەى مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک)ى بۆ کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان راگەیاند.
2015
- شەهیدبوونى فەرماندەى فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی دووی هێزی پێشمەرگە لیوا حسێن مەنسور لەكاتی كۆنترۆڵكردنەوەی گوندی مەلا عەبدوڵڵا لەدەست تیرۆریستانى داعش شەهیدبوو.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved