1978
- دوو پێشمەرگەی هەرێمى(12) لەنزیک گوندی گەرەوان(رواندوز) تەقەیان لەهەندێ سەربازکرد، یەک سەربازیان لێ‌کوشتن.
1985
- له‌تۆڵه‌ی شه‌هید مامه‌ڕیشه‌دا كه‌رتی(3)ی هه‌مه‌وه‌ندی تیپی(57)ی سه‌گرمه و تیپی(21)ی كه‌ركوك له‌سه‌رجاده‌ی چه‌مچه‌ماڵ- سه‌نگاو هێرشیان برده‌سه‌ر قافڵەیەكی سه‌ربازی دوژمن و زه‌ره‌ری گیانی و ماڵی گه‌وره‌یان بەقافڵەکە گەیاند.
1985
- له‌تۆڵه‌ی مامه‌ڕیشه‌دا كه‌رتی(2)ی تیپی(55)ی قه‌ره‌داغ له‌سه‌رجاده‌ی سلێمانی- عه‌ربه‌ت بۆسهیەکیان بۆ دوژمن نایەوە و لەئەنجامدا ئیڤایه‌ك و جێب قیادهیهك سووتێنران.
1985
- تێكشكاندنی په‌لامارێكی دوژمن بۆسه‌ر ناوچه‌ی جه‌باری له‌لایه‌ن تیپی(57)ی سهگرمهوهو كوژرانی چه‌ند جاشێك و پێكرانی كۆپته‌رێك.
1985
- له‌تۆڵه‌ی مامهڕیشەدا و شەوى(25/26) تیپه‌كانی(21)ی كه‌ركوك و(51)ی گه‌رمیان و(57)ی سه‌گرمه، بۆسه‌یه‌كیان له‌سه‌رجاده‌ی"باوه" بۆ دوژمن نایه‌وه، له‌ئه‌نجامدا ده‌یان سه‌رباز و جاش كوژران و(3) ئۆتومبێل و زرێپۆشێک سووتێنران.
1985
- كه‌رتی تیپی(57)ی سه‌گرمه هێرشی كرده‌سه‌ر باره‌گای جه‌یشی شه‌عبی ئه‌ڵڵایی و له‌ئه‌نجامدا چه‌ند جه‌یشی شهعبییهكیان لێ كوژرا.
1991
- به‌ده‌ستپێكردنی هێرشی زه‌مینی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر هێزه‌كانی عێراق له‌كوه‌یت، كاستی رادیۆی(41) مه‌تری"ده‌نگی گه‌لی كوردستان" گه‌یشته گوندی زه‌ڵێ.
1993
- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هێرشێكی دوژمنیان له‌نزیك گوندی"كوچه‌ك"ی گه‌رمیان تێك‌شكاند.
2007
- مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک) بەسەرپەرشتى هەردوو جێگرى سکرتێرى گشتى(ی.ن.ک) کۆبوونەوە و تێیدا تەئکیدیان لەسەر دژایەتیکردنى گەندەڵى و رۆتین و خۆدزینەوە لەکار و فرمان کردەوە، بڕیاریشیاندا گۆڕانکارى لەدەزگاى پرۆژە تایبەتییەکانى نەوتدا بکرێت.
2007
- بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەڕەوشى عێراق، وەفدێکى کۆنگرێسى ئەمریکا بەسەرۆکایەتى خاتوو نانسى بیلۆسى سەردانى عێراقیان کرد و لەبارەگاى باڵیۆزى وڵاتەکەیان لەعێراق لەگەڵ سەرۆک تاڵەبانى کۆبوونەوە.
2007
- بەسەرپەرشتى بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق، وەفدى حزبی ئیسلامى عێراق بەسەرۆکایەتى د. تاریق ئەلهاشمى و رەوتى سەدر بەسەرۆکایەتى بەها ئەلئەعرەجى کۆبوونەوە بەمەبەستى نزیککردنەوەى بیروبۆچوونى هەردوولا و لەوبارەیەشەوە لیژنەیەکى هاوبەشیان پێکهێنا بۆ بەرگرتن لەتووندوتیژیی تایفى لەعێراقدا.
بابەتی زیاتر