لە یەکەمین چالاکی ساڵی 2026 دا؛ کتێبی هونەری ژیانێکی باش  لەلایەن بۆردی هۆشیاری مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری (ی،ن،ک) کە لە زمانی فارسیەوە نوسەر محمد کریم  وەریگێراوەتە سەرزمانی کوردی بڵاوکرایەوە. کتێبەکە (26) هەمین بەرهەمی وەرگێرە (51) بابەتی جیاوازی لەخۆگرتووە، باس لە کێشەکانی مرۆڤی ئەمڕۆ دەکات؛  لە ڕۆژگارێکدا کە بە بڵاوی ژینگەی گشتی مرۆڤایەتی بارگاوی کراوە بە بەکارهێنانی سۆشیاڵمیدیا و خۆدەرخستنی تاک، ئەم کتێبە رێنمایی دەخاتەروو کە چۆن لە بابەتە ناخۆشەکان خۆت بپارێزی و ئاراستەیەکی جیاواز بدۆزێتەوە بۆ خۆ دەربازکردن لە لەمپەر و نارەحەتییەکانی ژیان وهەنگاونان بۆ ژیانێکی باش.
کتێبەکە لە نوسینی (رۆڵف دۆبێڵێ)یە، بۆ چەندین زمانی جیاواز وەرگێردراوە، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە نوسەران لە هۆڵی نیشتیمانی ئەمنە سورەکە مەراسیمی ناساندن و بەخشینی بۆ ئەنجام درا.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved