1978
- چەند مەفرەزەیەکی هەرێمى(8) لەگوندی بەردەسیان(کۆیە) بەرەنگاری هێرشێکی دوژمن بوونەوە، شەڕ نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند. دوژمن کوژراو بریندارێکی زۆرى هەبوو.
1986
- دوژمن(18) هاووڵاتی كوردی له‌شاری كه‌ركوك به‌ به‌رچاوی هاووڵاتیانه‌وه‌ گوله‌‌باران كرد كه‌ له‌"منع التجول"كه‌ی رۆژی (15/11/1985)دا، دەىستگیرکرابوون.
1988
- شه‌وی(13/14) تیپه‌كانی(51)ی گه‌رمیان و(59)ی حه‌مرین و گرتنی هه‌ردوو مقه‌ڕ فه‌وجی(105)و(60) له‌ئۆردوگای"قه‌ڵخان لوو"ی سه‌رجاده‌ی قادر كه‌ره‌م - خورماتوو، شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك.  
1995
- پارتی له‌كه‌سنه‌زانه‌وه‌ هێرشێكی به‌ربڵاوی هێنایه‌سه‌ر هه‌ولێر و تێكشكا.
2001
- کۆسرەت رەسوڵ عەلى، دەستلەکارکێشانەوەى لەپۆستى سەرۆکى حکومەتى هەرێم پێشکەشکرد.
2007
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق، لەگەڵ وەفدێکى حکومەت و پەرلەمانى عێراق و هەرێمى کوردستان، بەمەبەستى دۆزینەوەى میکانیزمێک بۆ هاوکارى دوو قۆڵى لەڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆریزم و سەقامگیرکردنى ئارامى لەعێراقدا و پەرەپێدانى پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و لەسەربانگهێشتى رەسمى سەرۆکەکەى بەرە و کۆمارى سوریا بەڕێکەوت و لەلایەن د. بەشار ئەسەدى سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە و گەورە بەرپرسانى ئەو وڵاتەوە پێشوازیلێکرا و لەماوەى مانەوەشیدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەى لەگەڵدا ئەنجامدان.
2007
- پاش ئەو گۆڕانکاریانەى لەدواى پلنیۆمەوە لەپۆستە حزبییەکاندا کران، هەڤاڵان کۆسرەت رەسوڵ عەلى و د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح بوونە جێگرى سکرتێرى گشتى"ی.ن.ک" و د. کەمال فوئاد بووە لێپرسراوى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسی و چەند لیژنەیەکیش بۆ رێکخستنەوەى مەکتەبەکان و پرۆسەى چاکسازیی پێکهێنران.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved