بێته‌له‌كان و یاده‌وه‌رییه‌ك
عوسمان عومه‌ر*
له قۆناغی شاخدا، شفرەكانی(یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) ببوونە مۆتەكەو سەرئێشە بۆ دەزگاكانی گوێگرتنی رژێم و پسپۆڕ‌و شارەزایانی سەربازی موخابەرات و ئیستخباراتی رژێمی گۆڕبەگۆڕ! هەرچی هەوڵیان بۆدەدا دەبووە بڵقی سەر ئاو، زۆر رێگا دەگیرایەبەر بۆ بەدەستهێنانی شفره‌كان، به‌ڵام بێسوودبوو. هونه‌ری دانانی شفره‌كان و پاراستنیان و ئاشكرا نه‌بوونیان بەدڵسۆزی تێكۆشەران و هاوڕێیانی عه‌ده‌د بێتەله‌كان بوو كه شكستی بەپلان و پیلانه‌كانیان دەهێنا..
ئەوێ رۆژێ كاك "بەختیار مستەفا" بەرپرس و برا گەورەمان، شفرەكانی ئامادە دەكردو بەندەش لەوەوە فێری زۆرشتبووم، باسكردنی ئه‌و فێربوونه‌ش باسێكی دوور‌و درێژەو هه‌ڵیده‌گرین بۆ كاتێكی‌تر. ئەوەی مەبەستمە یادەوەرییەكە لەگەڵ كۆچكردو "بورهان عه‌بدولڕه‌حمان" ناسراو به(بورهانە ریشە) كە (١٢)ی مانگی کانوونى دووەم(٢٠٢٢) دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی گیانی سپارد، كۆچكردو عه‌ده‌د بێتەلی تیپی (٣٧)ی شارباژێڕبوو، ئەوەی بۆگێرامەوە وه‌كو خۆی دەیخەمەڕوو.
پێش شەڕەكانی دابان هەلاج لەگەڵ هێزێك بەسەركردایەتی كاك فەرەیدون عه‌بدولقادر كە(١٠٠) پێشمەرگە بوون، خۆیان ئامادە دەكەن بۆ داستانی دابان، لەوكاتەدا وەك بێتەلی مام جەلال و(م.س) بروسكەیەكمان دانێ، بێگومان زۆرجار بەهۆی پەلەپەلی وتەشویش و خراپی ئەنتیناو شوێنی بێتەل هەندێ لەژمارە شفرەكراوەكان لەلایەن بەرامبەرەوە بەهەڵە وەردەگیرا، ئەوەش جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی بروسكەكەی دوادەخست وعه‌ده‌د بێتەل لەخۆیەوە بۆی نەبوو بەكەیفی خۆی ناوەڕۆك داڕێژێ تا ژمارە هەڵەكانی چاك نەكردایەتەوە، لەوكاتەدا كاك فەرەیدون به‌جۆرێكیتر تێده‌گاو خۆی له‌ڕاستیدا وشەكە "شارستێن" بووه، بەڵام لەشفرەكەدا وشەی شار دەرچووە لەگەڵ "س،ل،ی" كە هەڵەكە لەوێ دابووە، بەعه‌ده‌د بێتەلەكەی گوتووە كاكە چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لەگەڵ مام و مه‌كته‌بی سیاسی كۆبوونەوەمان كردووەو تاوتوێی زۆر بابەتمان كردووەو زۆرشتمان لەبەرچاوگرتووە یەكێ لەوانە ئه‌گه‌ری كۆدێتای سەربازی له‌ناو سوپای عێراقیدا هه‌یه، بۆیە فەرمان دەكات بچن تراكتۆر بەكرێ بگرن و بەخۆی و(١٠٠) پێشمەرگەوە خۆیان بكەن بەناو سلێمانیدا، بەڵام كاك بورهان قەناعەت بەبیروڕاكەی كاك فەرەیدون ناكات و دەیەوێ هەڵه‌ی بروسكەكە چاك بكاتەوە، ئێمەش له‌و نێوانه‌دا هه‌وڵێكی زۆرمانداو بۆمان چاككردەوە! ئه‌مجاره كه ژمارەكانی به‌ڕاستی وەرگرتبۆوە بەهەڵەداوان بەدوای كاك فەرەیدوندا دەگه‌ڕێ نه‌وه‌كو بڕۆنه‌سه‌ر شار، دواجار كاك فه‌ره‌یدون دەدۆزێتەوەو ناوەڕۆكە راستەكەی پێ نیشاندەدات كە بەخۆیی و(١٠٠) پێشمه‌رگەوە بچنە گوندی"شارستێن" نەك وەك بەڕێزیان تێیگەیشتبوون كه سلێمانی بێت، بۆیە گەر ئەو هەڵەیە بكرایە خۆشی و هێزەكەش رووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌بوونه‌وه‌و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره روویده‌دا.
هه‌ربۆیه به‌هیممه‌تی ره‌وانشاد بورهان و ئێمه له‌سه‌ركردایه‌تی، توانرا ئه‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه راستبكرێته‌وه. رۆحی گشت شه‌هیدان شاد‌و ئاسووده‌و ئارام بێ و سڵاو له گیانه پاك و ئازاكه‌ی بورهانه ریشه.
* پێشمه‌رگه‌ی دێرین و جێگری "به‌ختیار مسته‌فا" لێپرسراوی بێته‌له‌كان.
بابەتی زیاتر