1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(5) چوونە ناوشاری سلێمانی و بەئاڕبیجی لەمەرکەزی پۆلیسی گەڕەکى سەرکارێزیاندا، زیانی دوژمن نەزانراوە.
1978
- هێزێکی گەورەی دوژمن پەلاماری هێزى پێشمەرگەیدا لەکەژی سوورێن(شارەزوور) بەنیازی داگیرکردن و راگوێزانی گوندی کۆڵیتان، سیامێوە، خڕنووك، کانی سێف، پێشمەرگەکان بەرەنگاریانبوونەوە و شەڕ(9) کاتژمێری خایاند، دوژمن جگە لەزەرەری قورسی گیانی هێلیکۆپتەرێکی شەڕکەر پێکراو لەنزیک سەیدسادقەوە کەوتەخوارەوە، زیانی گیانى هێزى پێشمەرگە ئەحمەد زەنگی سەری(هەڵەبجە) شەهیدبوو، دوو پێشمەرگەی تر لەگەڵ حەوت جووتیارى کانی سێف برینداربوون.
1992
- ده‌رچوونی ژماره‌(سفر)ی كوردستانی نوێ له‌هه‌ولێر.
1997
- هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" به‌ سه‌ردانێكی ره‌سمی هه‌رێمی كوردستانی به‌جێهێشت.
2007
- بەبۆنەى یادى(15)ەین ساڵڕۆژى دەرچوواندنى رۆژنامەى کوردستانى نوێ، لەلایەن خێزانى کوردستانى نوێ-وە لەهۆڵى مەڵبەندى رۆشنبیریى زانکۆى سلێمانى رێوڕەسمێک سازکرا کە تێیدا د. فوئاد موعسوم وەک خاوەن ئیمتیازى رۆژنامەکە میدالى ساڵى(2006)ى رۆژنامەکەى پێبەخشراو خەڵات بەسەر ژمارەیەک لەپەیامنێر و هاوکارانى رۆژنامەکەدا دابەشکرا.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved