1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(4) بۆسەیەکیان لەنزیك گوندی هۆمەر قەوم(سورداش) نایەوە، دواى شەڕێکى سەختى دەستەویەخە(10) سەربازى داگیرکەر کوژران.
1978
- چەند مەفرەزەیەکی هەرێمى(8) لەگوندی بیبازۆک(حاجی قەڵا) بەرەنگاری پەلامارێکی جاش و سەربازبوونەوە، شەڕ چەند کاتژمێرێکی خایاند، زیانی دوژمن ئەفسەرێک و دوو سەرباز کوژران و سەربازێکیش برینداربوو، زیانی گیانى هێزى پێشمەرگەش ئەحمەد قادر(سێ کانی)ی شەهید کرا.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(5) چوونەسەر سەنگەرێکی دوژمن لەگوندی گەراو(گەرمیان) زیانی دوژمن یەک سەرباز کوژرا.
1978
- دوژمن هەڵیکوتایەسەر هێزى پێشمەرگە لەگوندی گۆمەزاڵ، یاخیان(دوکان) پاش شەڕێکی چەند کاتژمێری دوژمن شکاو ناچاری کشانەوە بوو.
1988
- رۆژانی(4/8) زنجیره‌ كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی"ی.ن.ك".
1997
- پاش چه‌ند مانگێك وه‌ستان به‌هۆی رووداوه‌كانی(31)ی ئابه‌وه‌ جارێكیتر كوردستانی نوێ له‌سلێمانی ده‌رچووەوە.
2000
- هەڤاڵ"مام جه‌لال" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و سه‌ری ساڵی نوێ، بڕیاری لێبووردنی گشتی بۆ مێرد منداڵان و گیراوانی سه‌رووی ته‌مه‌نی(18) ساڵی‌ په‌سه‌ند كرد.
2023
- رۆڵەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دەڤەری بادینان، کادیری پێشکەوتوو قادر باجلوری، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی دهۆک کۆچى دوایی کرد.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved