1976
- لە کوسپی سپی(چۆمان) قافڵەیەکی سەربازیی گولەبارانکرا.
1976
- هێرشە دڕندە ئاساکانی دوژمن بۆسەر ناوچەکانی جافەتی(چوارتا و دوکان) بوونەهۆى شەهیدبوونى ئەم هاووڵاتییە بێتاوانانە:
یاسین مام رەشید(سیدەر) حەمە جۆڵا(سیدەر) عوسمان سەعید هەنجیرە(هەنجیرە) مەحمود مام ئەوڵا(یاخیان) کوێخا حسێن(دۆڵەبی) عەلی حاجی سەعید(سێکانیان) لە خەڵکی شارستێن حاجی مەلا رەسوڵ مستەفا - ئیمام و وتاربێژ، حاجی قادر حەمە وەیس، حەمە ئەمین عەبدوڵڵا، ئەم شەش کەیبانووە، زێڕین قادر، ئامینە عەبدوڵڵا، شورە حەمە ئەمین، خەدیجە مەحمود قادر، خوشکە حاجی مستەفا، پیرۆز حاجی مستەفا، هەروەها هاووڵاتی شارستێنی ئەحمەد ساڵح بێسەروشوێن بزربووە. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لەهاووڵاتی ئەو ناوچانە زاماربوون و دەستگیرکران و بەخێزانەکانیانەوە دوورخرانەوە بۆ خوارووی عێراق.
1977
- "سادق شه‌ریف ناسراو بەلەتیف كادیری پێشكەوتوو، ئەندامی هەرێمی پێشڕەو و سەرپەرشتی هێڵی به‌غدا- گەرمیان- خانەقینی رێكخستنەكانی ئەو رۆژانەى کردووە. ئەركی گرێدانەوەی رایەڵەكانی رێكخستنی گرتۆتەئەستۆ، دوای دەستگیرکردنی خاڵە شیهاب و هاوڕێكانی ماوەیەك بەرپرسی ئەڵقەی پەیوەندی نێوان"ر. هەڵۆی سوور" و "ر.ل.ق. تۆڵەی شەهیدان" بووە، لەدوای شەڕەكەی دەرەدوێن لە بناری شاخی زەردەى قەرەداغ شەهید دەكرێ.
2007
- هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتى و پارتى کۆبوونەوە و هاوخەمیان بەبۆنەى شەهیدکردنى بێنەزیر بۆتۆ دەربڕى و پرۆژەیەکیان بۆ چۆنیەتى چارەسەرکردنى کێشەکان و باشکردنى ئەداى حکومەتى عێراق ئامادەکرد.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved