یەکێتیی  نیشتمانیی کوردستان
پرۆژەی دیاریی ئازادی
زنجیرەی کتێب: ٢٥
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: ئەمیرە محەمەد
سلێمانی ٢٠٢٥

کەرکوک و ئاگر ... یەکێتی و هەستانەوەی قەقنەس
مورافەعە مێژووییەکەی بەڕێز مام جەلال لەمانگی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ دا لە مەجلیسی حوکم تەنیا هەر جەختکردنەوەی هەڵویستی نەگۆڕی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان نییە دەربارەی کوردستانیی بونی شاری کەرکوکی گڕ و کڵپە، بەڵكو ئەڵقەیەکی زێڕینی زنجیرە فیداكارییەكانی حیزبی شەهیدانە کە هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە کەرکوک و کەرکوکییەکان کوانوییەکی بەتینی شۆڕش و مەیدانێکی گەرمی تێکوشانی بووە لەو ڕوانگەیەوە، کە شاری کەرکوکی کوردستان بەحوکمی واقیعە نەتەوەیی و پێگە ئابوری و پیشەسازییەکەی، شاری پێکەوە ژیان و مەڵبەندی هۆشیاری نەتەوایەتی و خەباتی چینایەتی بووه.
ئەم کتیبەی بەردەستت پانۆرامای قۆناغێکی هەستیاری شاری کەرکوکە، ئەو قۆناغەی کەدەستەیەک لە پێشەنگەکانی کوردایەتی نوێ، لە بارودۆخێکی یەکجار سەختی خودی و بابەتیدا دڕیان دا بەشەوەزەنگی دوای هەرەس و پەیکەری ڕێبەرایەتیکردنی تێکوشانی ئەو سەردەمەیان لە چوارچێوەی کۆمیتەیەکدا بەرجەستەکرد، کە لە مێژووی پڕ سەروەریی گەلی کوردستاندا بەکۆمیتەی ئاگر ناوی دەرکردوە.
خوێنەری بەڕێز بە وردبوونەوە لە گێڕانەوە و چیرۆکەکانی ناو ئەم كتێبە لەدەمی هەڤاڵە دامەزرێنەر و سەرکردە پێشڕەوەکانی کۆمیتەی ئاگرەوە گەلێک نهێنی و بەسەرهاتی نەبیستراوی بۆ ئاشكرا دەبێت سەبارەت بەحاڵی ئەو ڕۆژانەی کەرکوک و دەوروتەئسیری ڕۆڵە نەبەزەکانی کەرکوک لەگەشاندنەوەی گیانی بەرگری و پێشخستنی ڕێکخستنەکاندا.

مناڵان وەک شایەتحاڵ و هاوکار
مناڵان لەناو شۆڕشدا رۆڵى کاریگەریان هەبووەو بێ ئەوەی بە خۆیان بزانن کاری رێکخستن و چاودێری یان پێ کراوەو بەیاننامەیان بەشەوان پێ دابەش کردون و نامەو دەمانچەیان پێ گواستونەتەوە و هەندێک جاریش مناڵەکان بەکار و چالاکی کەس و کاریان زانیووە، بەڵام هەرگیز هیچیان نەدرکاندووه، منیش بۆ رێزگرتن لەخەباتى مناڵان دوو كتێبم لەسەر ئامادەکردون و نوسیومن، بەناوەکانی (خەبات و مناڵانی گەڕەک) و (بەهەشتییەکان لە دۆزەخ دا) لەم كتێبەشدا نامەوێت خەباتی مناڵان نادیدە بگرم و ئەمەوێت لەڕێگەی ئەوانەوە هەندێک زانیاریم لەسەر هەڤاڵانی کۆمیتەکە دەست بکەوێت و دواتر بەدواداچونی بۆ بکەم.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved