لەچوارچێوەی بەرنامەکانی بۆردی هۆشیاری- مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، بۆ تۆمارکردن و نووسینی مێژووی شۆڕشی نوێ و بەدۆکیۆمێنتکردنی، ئەمڕۆ چوارشەممە(2025/12/17)کاتژمێر(00:3)ى دوانیوەڕۆ بەئامادەبوونى کەسوکارى شەهیدان و ژمارەیەکى زۆر لەمامۆستایانى زانکۆ و نووسەر و رۆژنامەنووسان و بەرپرسانی حزبی و حکومی، لەساڵڕۆژى شەهیدانى بەردەم ئامادەیی رۆشنبیرى کوڕان (ئارام و هیواو سەردار) فیلمێکى دۆکیۆمێنتارى لەهۆلى نمایشى مۆزەخانەى نیشتمانى ئەمنە سوورەکە نیشان درا..
لەدواى وتەى بەخێرهاتن و ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، فیلمەکە نیشاندرا و لەکۆتاییدا بورهان فایەق براى گەورەى شەهید هیوا، بەناوى هەرسێ بنەماڵەوە سوپاسى بۆردى هۆشیارى و ستافى بەرهەمهێنانى فیلمەکەى کرد کەتوانیویانە یادى ئەم سێ شەهیدە بەرز رابگیرێ کە لەمڕۆدا و ساڵى(1985) گولەبارانکران..
بابەتی زیاتر