1977
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(5) لەگوندی قۆپی(قەرەداغ) رێگایان بەهێزێکی دوژمن گرت و پاش شەڕێکی دوو کاتژمێریی و نیویی زیانی دوژمن حەوت سەرباز کوژران.
1977
- شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی گوندی كونه‌ گورگ و شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌ "جه‌لال جه‌مال محه‌مه‌د."
1977
- له ‌دادگایه‌كی قه‌ره‌قوشی عێراقدا پێشمه‌رگه‌كانی رێكخراوی هه‌ڵۆی سوور بڕیاری له‌سێداره‌دانیان ده‌رچوو.
جوامێر سایه ‌میر فەتحوڵڵا مەندەلاوی، ناسراو بەملازم جوامێر(1947/ كبرات/ مەندەلی) له‌ دایكبووه‌، كادیری سەربازی و سیاسی كۆمەڵە و بەرپرسی رێكخراوی هەڵۆی سووربوو، كە لەڕێكەوتی(29/2/1977) لەبەغدا دامەزرابوو، دوای بەسزا گەیاندنی بەكرێگیراو عوسمان محەمەد فایەق بەڕێوەبەری رۆشنبیری كوردی لەڕۆژی(16/6/1977) لەڕێگای ئاشكرا كردنیانەوە لەلایەن كاوە فاتیح لەڕێكەوتی(21/8/1977) لەلایەن ئەمنی بەغدا دەستگیركرا، پاشان لەڕۆژی(15/12/1977) لەدادگا فەرمانی لەسێدارەدانی دراو لەڕۆژی(10/4/1978) لەئەبوغرێب لەسێدارە درا.
1985
- رۆژانی(15/17/1985/12) لەنێو مزگەوتی بەرگەڵوو یەکەم پلینیۆمی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان بە بەشداریی(63) ئەندام بەسترا. 
1985
- تێكشكاندنی هێرشێكی گه‌وره‌ی دوژمن بۆسه‌ر گوندی زیاره‌ت له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی(4)و تیپه‌كانی(83)ی هه‌ورێ و(85)ی به‌ڕانه‌تی و(87)ی قه‌ره‌چوخ-ه‌وه‌.
1985
- تیپی(43)ی ئاسۆس، بۆسه‌یه‌كی له‌سه‌رجاده‌ی بنگرد - دوكان نایه‌وه‌.
1993
- شه‌وی(14/15) له‌بۆسه‌یه‌كی به‌كرێگیراوانی دوژمن له‌سلێمانی(5) پێشمه‌رگه‌ی"ی.ن.ك" شه‌هیدكران بەمناوانە"فه‌لاح حه‌مه‌ كه‌ریم، شێخ حه‌سه‌ن عه‌واڵانی، عوسمان شێخ ره‌ئوف، نه‌جاتی شێخ كامیل، تاریق حه‌مه‌ تاڵ".
2006
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق، لەمیانەى کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەماحەتى عەبدولعەزیز ئەلحەکیم کۆنگرەى ئەستانبوڵى سوننەکانى عێراقى لەتورکیا بەمەترسیدار و فیتنەى تایفى وەسفکرد.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved