1977
- چەند مەفرەزەیەکی هەرێمى(7) چوونەناو شاری چۆمان لەدائیرەی ئەمن و پۆلیسی چۆمانیاندا و بۆسەی جاشەکانی خۆفرۆش تەها مامەند ویلزیشیان شکاند، لەو شەڕەدا حاجی رەسوڵ برینداربوو، دوو جاش کوژران و(5) دیکەش برینداربوون لەگەڵ کوژرانى یەک سەرباز و کوژرانى ئەمنێک.
1977
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(5) چوونەسەر هێزێکی دوژمن لە گوندی تەکێی(قەرەداغ) بەئاڕبیجی و چەکی تر لێیاندان، زیانی دوژمن یەک ئەفسەر کوژرا و یەکێکیتریش برینداربوو لەگەڵ کوژرانى بیست سەربازدا.
1977
- دەستەیەک پێشمەرگە لەگوندی کانی سوور(کۆیە) تووشی هەندێک لەجاشەکانی قیادە مۆقەتە بوون، شەڕ دامەزرا(3) جاش لەناویان مەجید هەیبەت، ع. خدر خۆشناو، محەمەد، کوژران، زیانی هێزى پێشمەرگە شەهیدبوونى نامیق نادر(تاڵەبانی کۆیە) بوو، پێشمەرگەیەکیش بەسووکى برینداربوو. دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە(٣) کڵاشینکۆف بوو.
1993
- کاتژمێر(10)ی سهرلهبهیانی تهقینهوهیهكی گهوره لهبینایهی رێكخراوی هاندیكاپ ئینتهرناسیوناڵ لهسلێمانی روویدا، بووههۆی كوژرانی(2) هاووڵاتی و برینداربوونی(6) هاووڵاتی تر.
1993
- جهماوهری سلێمانی بۆ ناڕهزایی دهربڕین لهدژی شهڕ و پێكدادانی"پارتی و حسك" لهناو شاری سلێمانی، رێپێوانێكی ئاشتیانهیان بهرهو بهردهركی سهراو پارێزگا رێكخست و لهلایهن چهند كهسێكی نهناسراوهوه تهقهیان لێكراو چهند هاووڵاتییهك برینداربوون.
1998
- کۆچى دوایی سیاسەتمەدارى ناسراو"هەمزە عەبدوڵڵا" (1915-1998 ).
2006
- لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەنێوان سەرۆک"مام جەلال"و سەرۆک بوش-دا، سەرۆکى ئەمریکا سەرۆک تڵەبانى دڵنیایکردەوە کە لەداڕشتنى ستراتیژیى نوێدا بڕیارى شتێک نادات کە دژ بە بەرژەوەندیی کورد بێت و پاشەکشە لەئامانجى عێراقى دیموکرات و فیدرالى نییە.
2006
- لەنامەیەکدا بۆ سەرۆک تاڵەبانى، د. ئیسماعیل هەنیەى سەرۆک وەزیرانى دەسەڵاتى فەلەستین، داواى لێبووردنى لەگەلى کورد و سەرکردایەتییەکەى کرد لەپاى ئەو قسانەى لەمانگى پێشوودا دەرهەق بەپێشمەرگە کردبوونى و رایگەیاندبوو کە ئەوە هەڵەیەکى بێ مەبەست بووە.
2007
- لەنووسینگەى تایبەتى سەرۆک تاڵەبانى لەبەغدا، سەرکردە و نوێنەرانى لایەنەکانى رێککەوتنى چوارقۆڵى کۆبوونەوە بۆ بەدواداچوونى مەسەلە بنەڕەتییەکان لەسەر ئاستى سیاسیی و ئەمنی لەوڵاتدا.
بابەتی زیاتر