جەنگی ئەستێرەکان
ئایندەی میلیتاریزەکردنی بۆشایی ئاسمان
ئەم کتێبە (ڕێکەوت ئیسماعیل ئیبراهیم) وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی کە یەکێکە لە بڵاوکراوەکانی (مەکتەبی گەشەپێدانی بیروهۆشیاری) کە لە ساڵی( ٢٠٢١) چاپ کراوە، بە گشتی باس لە وڵاتە زلهێزەکان ئەکات کە  ئەیانەوێت لە بۆشای ئاسماندا هێزی سەربازی دروست بکەن کە ئامانجیان لە دروست کردنی ئەو هێزە پاراستنیانە لە بۆشایی ئاسماندا.
جەنگی نوێی ئەستێرەکان:
ساڵی ٢٠١٨ ترس و دڵەڕاوکە برەوی سەند. ترس لەوەی کە زلهێزەکانی سیستەمی نێودەوڵەتی، بە دیاریکراویش ئەمەریکا و روسیا و چین لەم ساتەوەختەدا بخزێنە نێو پێشبڕکێیەکی مەترسیدار و گرانبەهاوە لە بۆشایی ئاسمان. ئەوەی زیاتر ئەم ترسەی ورووژاند، ئەو راگەیاندنە بوو کە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لە ١٨ی ژونی ٢٠١٨ دا لە سەروبەندی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆشایی ئاسماندا ئاشکرای کرد، بەوەی کە بەڕێوەبەرایەتییەکەی بە نیازە هێزێکی سەربازی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان دروست بکات وەک شوێنگرەوەیەک بۆ سەرکردایەتی بۆشایی ئاسمان کە بەشێک بوو لە هێزە ئاسمانییەکان.
تەپڵی جەنگ.... گرەوەکانی ئەمەریکا بەرەو پڕچەککردنی بۆشایی ئاسمان
د. عزة هاشم: لێکۆڵیاری میسڕی تایبەت بە توێژینەوە ئایندەییەکان:
سیاسەتی ئەمەریکا لە بۆشایی ئاسمان گۆڕانکاری زۆری بە خۆوە بینیوە، کە زیاتر دەرەنجامی کۆمەڵە هۆکارێک بوون وەک چەسپاندنی هێز و دەستپێشخستن و پێگەی گونجاو لە لایەک و لە لایەکی تریشەوە کێبڕکێ لەلایەن ئەو هێزە نێودەوڵەتیانەی کە هەنگاوی گرنگیان ناوە بۆ پتەوکردنی پێگەی خۆیان لە بۆشایی ئاسمان، بە تایبەت روسیا و چین، کە هەدوکیان زۆر بە لێبڕاوانە کاریان بۆ پتەوکردنی هێزەکانیان و تواناکانی خۆیان کردووە، لە بواری بنیاتنانی هێزی دژ بە مانگە دەستکردەکان.
لانی کەمی بژاردەکان: روسیاو ئالنگاری پاراستنی پێگەی خۆی لە بۆشایی ئاسمان
سارة عبداللعزیز سالم: هەر لە هەڵدانی یەکەمین مانگی دەستکردنی خۆی لە ساڵی ١٩٥٧ەوە، بۆشایی ئاسمان بە درێژایی چەندین دەیە یەکێک بووە لە کایە گرنگەکانی بایەخی ستراتیژی بۆ یەکێتی سۆڤیەت. ئەم کارە یەکێتی سۆڤیەتی کردە هێزێکی پێشەنگ لە بۆشایی ئاسماندا، بەر لەوەی ئەمەریکا لە ساڵی ١٩٥٩ دوابەدوای ئەو بێت. لەو کاتە بە دواوە بەیەخدانی روسیا بە کەرتی بۆشایی ئاسمان وەک یەکێک لە کارە گرنگەکانی هەژموونخوازی هاوشانی گۆڕەپانە سوننەتییەکانی وشکایی و دەریایی و ئاسمان، دەرکەوت.
هەلی ستراتیژی: چین بەرەو هێزێکی مەزنی بۆشایی ئاسمان
نوسینی: د. محمد بهی اللدین عرجون
لە ئێستادا کێبڕکێیەکی سەخت لە نێوان سێ زلهێزی بۆشایی ئاسمان لە گۆڕیدایە، کە ئەوانیش (ئەمەریکا، روسیا، چین)ن، ئەمەش لە پێناو هەژموون و دەسەڵاتگرتن بەسەر ئەم رەگەزە گرنگەی هێزی ستراتیژی بە هەموو رەهەندە تەکنەلۆژیی و ئابووری و سەربازییەکانی هەریەکە لەم سێ دەوڵەتە.
گرەوی مانەوە: ئایا سەربەخۆیی لە بۆشایی ئاسماندا ئەوروپا لە نوچدان رزگار دەکات؟
نوسینی: لواء / علاءالدین مختار
رێگەپێدراوی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بۆ بازاڕی ناوخۆ (ئەلیزابێتا بینکۆسکا) لە مانگی ژانیوەری رابردووی ٢٠١٩دا، رایگەیاند؛ یەکێتی ئەوروپا لە مەودای ناوەند و درێژدا پێویستی بە گەشەپێدانی هێزی خۆی هەیە لە بۆشایی ئاسمان، ئەمەش وەک چاولێکردنێک لە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ، کە مانگی یۆنیۆی ٢٠١٨دا ئاشکرای کرد ئەمەریکا خوازیارە هێزێکی سەربازی بۆشایی ئاسمان دروست بکات و بیکاتە لقی شەشەمی هێزە چەکدارەکانی خۆی.
ئالنگاری و ئاستەنگییەکانی بەردەم پرۆگرامی بۆشایی ئاسمانی ئیسرائیلی:
دیارترین ئالنگاری و ئاستەنگ لەبەردەم ئیسرائیل پەیداکردنی سەرچاوەی داراییە، لە ساڵی ٢٠٠٩ بە فەرمانی سەرکردایەتی سیاسی پرۆگرامی بۆشایی ئاسمانی ئیسرائیلی خرایە بەردەم پرۆسەیەکی وردی هەڵسەنگاندنەوە، ئەمەش لە پێناو شرۆڤەکردن و هەڵسەنگاندنی ئامانج و سیاسەتەکانی ئەو بوارە.
سیاسەتی بۆشایی ئاسمان لە مەودایەکی نزیکدا دەبێتە بەشێکی سەرەکی لە ستراتیژی بنیاتنانی هێز لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved