1976
- لەنزیک شاری سلێمانی لەزیلێکی سەربازی درا، چوار سەرباز کوژران دەستکەوتى پێشمەرگەکان چوار کڵاشینکۆف بوو.
1976
- هێزێکی گەورەی دوژمن هێرشی هێنایەسەر هێزى پێشمەرگە لەدێهاتەکانی بناری کەژی سورێن(هەڵەبجە) شەڕ سیانزە کاتژمێری خایاند(35) سەرباز و ئەفسەر کوژران و بریندارکران.
1977
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(4) بۆسەیەکیان بۆ تاوانبار شێخ حەسەنی حەپسە خان نایەوە لەناوچەی چەمی رێزان کە دەستیکردبوو بەدزی و راوڕوت و ئازاردانی جووتیارانی ناوچەکە، لەگەڵ ئەو تاوانانەشدا کوێخای گوندی گەپە و ژنەکەشی کوشتبوو، ئەم تاوانبار و خۆفرۆشە کەوتە بۆسەکەوەو کوژرا.
1977
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(5) چوونەناو شاری سلێمانی بەئاڕبیجی و چەکیتر لەمەخفەری قوەی سیاریاندا. زیانی دوژمن یەک ئەفسەر و سێ پۆلیس برینداربوون.
1977
- لە قەشقە(تەقتەق) خائین فەیسەڵ قەشقەیی ئیعدام کرا.
1980
- په‌لاماری جاشه‌كان بۆسه‌ر پێشمه‌رگه له‌گوندی"قەڵاسنج" لە شه‌قڵاوه و شه‌هیدبوونی دوو پێشمه‌رگه کە بریتیبوون لەمامۆستا "حەسەن ئەنوەر حەسەن زێنەدین 1950/ مەخمور" ناسراو بەکاوە مەخموری، کادیری پێشکەوتووی کۆمەڵە و رابەر سیاسیی هەرێمی هەشت و فەرماندەی کەرتی خۆشناوەتی "ئەنوەر غەریب محەمەد غەریب" ناسراو بە ئەنوەر هاواری، پێشمەرگەی مەکتەبی عەسکەری لای ملازم عومەر.
1987
- تیپی مه‌ڵبه‌ندی(3) و تیپی(19)ی كۆڕه‌ك، بۆ چه‌ند کاتژمێرێك شارۆچكه‌ی هه‌ریریان كۆنترۆڵ كرد.
1987
- تیپی(57)ی سه‌گرمه، له‌سه‌رجاده‌ی سلێمانی - عه‌ربه‌ت جاشێكیان ده‌ستگیركرد.
1987
- پێشمه‌رگه‌كانی كۆمیته‌ی دهۆك له‌گوندی دارائۆزانی، دوو جاشیان به‌دیلگرت.
1988
- رۆژانی(6/7) به‌شداری وه‌فدی به‌ره‌ی كوردستانی له‌كۆنگره‌ی سۆشیال دیموكراته‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال".
1992
- بەڕێز"مام جەلال" لەوتارێکدا لەژمارە(260)ى کوردستانى نوێ بەناونیشانى"لەپێناوى گەشەپێدانى ی.ن.ک"دا، داواى یەکگرتنى دیموکراتە پێشکەوتنخوازەکان و سۆسیالیست و چەپەکانى کوردستانى کرد بێنەناو"ی.ن.ک" هەروەها لەژمارە(292)ى رۆژنامەکە لە(17/1/1993)دا، روونکردنەوەیەکى لەسەر وتارەکە بڵاوکردەوە.
1994
- دیداری هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال"و وه‌فدێكی رێكخراوی(4RSS)ی به‌ریتانی، بەڕێزیان ئاماده‌یی"ی.ن.ك"ی ده‌ربڕی بۆ پێشوازی له‌په‌ناهه‌نده‌كانی ئۆردوگای ئه‌تروش.
بابەتی زیاتر