بەرواری ٢٤/١١/٢٠٢٥ بۆدی هۆشیاری بەهاوکاری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، لە زانکۆی سلێمانی ڕێوڕەسمی ناساندن و بەخشینی بۆ کتێبی(گەشتێک بەناو فکر و فەلسەفەی جیهاندا) ئەنجامدا، کە کتێبەکە لەلایەن نوسەر و وەرگێڕ ئەردەڵان عەبدوڵڵا، ئامادە و وەرگێڕانی بۆکرابوو.
لەسەرەتایی مەڕاسیمەکەدا دکتۆرە باڤێ جەمیل ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان وتەی بەخێرهاتنی پێشکەشکرد ئەم هەنگاوەی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری/ بۆردی هۆشیاری بەهەنگاوێکی گرنگ وەسف کرد، و ڕێزلێنانی بەخشییە هەریەک لە بۆردی هۆشیاری و نوسەر و ئامادەکاری کتێبەکە ئەردەڵان عەبدوڵلا، دواتر بەهێز حسێن بەناوی بۆردی هۆشیارییەوە سوپاسی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگیان بۆ ئەم مەڕاسیمە و ڕاگەیاندن ئێمە وەکو بۆردی هۆشیاری ئامادەین بۆ چاپکردنی توێژینەوەی دەرچوونی خوێندکاران پاش هەڵسەنگاندن، وە دەرگای کتێبخانەکەمان کراوەیە بەڕووی خوێندکارەکانتانا، وە لەهەمانکاتدا ئەردەڵان عەبدوڵڵا باسی لەکتێبەکەی کرد کە چی لەخۆدەگرێت و باسی چی دەکات، دکتۆر عومەر خوێندنەوەی بۆ کتێبەکە کرد و کۆمەڵێک بابەتی هەڵبژاد بوو لەکتێبەکە باسی کرد و کە سەرنجی ئامادەبوانی ڕاکێشا و خوێنەری ڕادەکێشا بۆ ئەوەی بچێت کتێبەکە بخوێنێتەوە.
لە مەڕاسیمەکەدا مامۆستایانی زانکۆ و خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی هەردوو بەشی مێژوو و کۆمەڵناسی ئامادەبوون، کتێبەکەیان بەدیاری پێبەخشرا.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved