1976
- پاش نزیکەی ساڵێک ئازاردان و ئەشکەنجە، دوژمن ئەم هەڤاڵانەی لەزیندانی ئەبوغریب لە سێدارەدا:
١- شەهاب شێخ نوری(سلێمانی- فەرمانبەر) ئەندامی سەرکردایەتی کملک(کۆمەڵەى رەنجدەرانى کوردستان) ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری"ی.ن.ک" لە ناوەوەی وڵات.
٢- جەعفەر مام واحید(کۆیە- مامۆستا) ئەندامی سەرکردایەتی کملک، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری"ی.ن.ک" لە ناوەوەی وڵات.
٣- ئەنوەر زۆراب(کەرکوک- کرێکاری کارگەی دروستکردنی کارتۆن لە بەغداد) ئەندامی هەرێمی بەغداد- کملک.
تەرمی شەهید شەهاب لەسلێمانی، تەرمی شەهید جەعفەر لەکۆیە، تەرمی شەهید ئەنوەر لەکەرکوک بەخاکی پیرۆزی کوردستان سپێردران"ی.ن.ک" بەمبۆنەیەوە ژمارەیەکی تایبەتى(الشرارة)ی دەرکرد.
1976
- حوكمی له‌سێداره‌دانی، خاڵه‌ شیهاب و ئه‌نوه‌ر و جه‌عفه‌ر، له‌كاتژمێر(15-7)ی سه‌رله‌به‌یانی جێبه‌جێكرا.
1978
- مەفرەزەیەکی هـەرێمى(5) لەگوندی باکان(گەرمیان) تووشی گەلە جاشێک بوون و لێیاندان و زیانی دوژمن نەزانراوە.
1978
- گەلە جاشێکی کوردکوژی سەر بەماڵی بارزانی خۆفرۆش قیادە مۆقەتەی خائین بەپاڵپشتی چریکەکەنی باسکای(شوشمێ) ئێران هێرشیان کردەسەر بارەگای کەرتی(12) لەپاش شەڕێکی شێرانە فەرماندەی کەرت هەڤاڵ"ئەحمەد گریانەیی" بریندارکرا، بۆئەوەی نەکەوێتە دەست ئەو خۆفرۆشانە خۆی شەهید کرد، زیانی دوژمن شەش جاشی کورد کوژران.
1978
- مەفرەزەیەکی هـەرێمى(5) بۆسەیەکیان لەسەر رێگای گشتی دەربەندیخان- سلێمانی، نایەوە و زیلێکى سەربازى کەوتە بۆسەکەوە و چەند سەربازێکى تیادا کوژرا و زیلەکەش سووتا.
1978
- یادی دووه‌مین ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی خاڵه‌ شیهاب و هاوڕێكانی له‌مزگه‌وتی شێنێ كرایه‌وه‌.
1981
- له‌یادی پێنجه‌مین ساڵڕۆژی خاڵه‌ شیهاب و هاوڕێكانی، یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ به‌رهه‌می تیپی مۆسیقای شه‌هید كارزان له‌هۆڵی خاڵه‌ شیهاب له‌ناوزه‌نگ پێشكه‌شكرا.
1984
- جیابوونەوەى"ئاڵاى شۆڕش" لەکۆمەڵەى رەنجدەرانى کوردستان.
1988
- پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان و شه‌ڕی گوندی، خان و باوه‌كی سه‌رچه‌می ئاوه‌سپی.
1992
- به‌بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی(16/3)ی هه‌موو ساڵێ كرا به‌ڕۆژی شه‌هیدی كورد.
1992
- هەڤاڵ"مام جه‌لال" به‌بۆنه‌ی یادی له‌سێداره‌دانی، شیهاب و ئه‌نوه‌رو جه‌عفه‌ر-ه‌وه‌، وتارێكی گرنگی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن خوێنده‌وه‌.
1994
- رێككه‌وتننامه‌ی هاوپه‌یمانی نێوان"ی.ن.ك"و پارتی ساڵی(2000) له‌ پیرمام مۆركرا.
1997
- وه‌فدێكی باڵای"ی.ن.ك" به‌شداری كۆنگره‌ی نیشتمانی حیزبی سۆشیالیستی فه‌ره‌نسای كرد.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved