1976
- دوژمن هێرشی هێنایەسەر دۆڵی جافەتی لەگوندی مالوومە(چوارتا) پێشمەرگە"عەزیز فەرەج حەسەن" کە خەریکی زەوی کێڵان دەبێ لێیان رادەپەڕێ و شەڕێکى قارەمانانەیان لەگەڵ دەکات، لەکاتێکدا کە فیشەکى لێ دەبڕێ و بریندار دەکرێ، دەستگیردەکرێ و لەژێر ئەشکەنجەدا و لە هەیئەى کەرکوک شەهید دەکرێ، لەو شەڕەدا سێ سەرباز و ئەفسەرێکى رژێمى فاشیست دەکوژرێن.
1980
- لەمڕۆدا و لەنزیک گوندی پیرانەڕەش لەناوچەی سەنگەسەر، دوو فڕۆکەی سەمتی رژێمی بەعس بەدۆشکە و شەستتیر و رۆکێت و نارنجۆک، پەلاماری هێزێکی پێشمەرگەیاندا و بوونە هۆکاری شەهیدکردنی کادیری رۆشنبیر، سەرکردەی دواڕۆژ و هەڵبەستوانی شۆڕشگێڕ شەهید"جەمیل رەنجبەر"و هەشت هاوڕێی تری پێشمەرگەی هەرێمەکانی(4)و(8)هەشتی یەکێتی بەمناوانە: جەنگی ئەسعەد کاکەخان، حەسەن ئیسماعیل حاجی عوسمان، ناسراو بەپێشڕەو. حەسەن یونس، دڵشاد محەمەد قادر کەریم، رەئوف عەلی حەسەن، سامی ساڵح حەمەد مەحمود خەندان، سدیق ئیبراهیم حەسەن مەحمود. محەمەد خدر حەمە خدر.
1982
- شه‌هیدبوونی"به‌رزان عوسمان"ی هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ له‌كارێزه‌.
1987
- تیپی(53)ی شێروانه‌و تیپی(51)ی گه‌رمیان و هێزی پشتگیریی، بۆسه‌ی سه‌نگاو - چه‌مچه‌ماڵ و سووتاندنی(4) ئۆتومبێل.
1992
- بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی پشتیوانی خۆی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند.
2007
- سەرۆک"تاڵەبانى" لەوتەیەکیدا لەبەردەم کۆنگرەى ئۆپیک رایگەیاند بەرزبوونەوەى نرخى نەوت پێچەوانەى ئەو ئامانجە سەرەکییەیە کە رێکخراوەکە لەپێناویدا دامەزراو رایگەیاند رژێمى سەدام بەبێ جیاوازى داهاتەکانى نەوتى عێراقى لەپێناو پاکتاوکردنى رۆڵەکانى عێراقدا بەکارهێناوە.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved