1977
- بەئاڕبیجی لەمەخفەری ناحیەی تیلەکۆ(کەلار) درا.
1978
- دواى ئەو زنجیرە پەلامارەى رژێمى بەعسى فاشیست بۆسەر گوندی شێنێ، مەخفەری پۆلیسی شێنێ چەند ماڵە جووتیارێکى تەقاندەوە و فڕۆکەکانی دوژمنیش کوێرانە کەوتنە بۆردومانی ناوچەکە، دوو پێشمەرگە برینداربوون کە برینەکانیان سووک بوو، دوژمن سێ فڕۆکەی هێلیکۆپتەری لێ خرایەخوارەوە بەهۆی چەکی دژە فڕۆکەوە، زیانەکانی دوژمن کوژراو و بریندارێکی زۆرى هەبوو، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگەش دوو کڵاشینکۆف و یەک رەشاشی گرینۆف بوو.
1978
- مەفرەزەیەکی هـەرێمى(3) کاتژمێر(5:30)ی بەیانی لەبلنەی(چوارتا) هێرشیان کردەسەر دوژمن و شەڕ کاتژمێرێکی خایاند و زیانی دوژمن نەزانراوە، مەفرەزەکەش بێ زیان گەڕانەوە بۆ بارەگاکەى خۆیان.
1978
- هەرلەهەمان رۆژدا و کاتژمێر(8)ى سەرلەبەیانی فەوجێکی سەربازی هێرشی هێنایەسەر مەفرەزەیەکی هـەرێمى(3) لەهەلۆ(چوارتا) دوای شەڕێکی یەک کاتژمێرى دوژمن شکا و زیانی دوژمن نەزانراوە، بەداخەوە پێشمەرگەیەکى قارەمان بەناوى، ئیبراهیم رەشید(سەراو) شەهیدبوو.
1982
- خۆپیشاندانی زانكۆی سهڵاحهدین لهههولێر.
1985
- (15/16) تیپی(12)ی سۆران و گرتنی رهبیهی كلكهی شهكرۆكی دهشتی ههولێر.
1987
- پێشمهرگهكانی كۆمیتهی دهۆك نزیك شاری زاخۆ(2) جاشیان بهدیلگرت.
1987
- چوار فڕۆكهی سیخۆی دوژمن گوندی فریزو سپین دارهیان بۆردومان كرد و(12) هاووڵاتیان شههید كرد.
1988
- تیپی(78)ی كاروخ، بۆسهیان لهسهرجادهی دۆڵى خانهقا داناو چەندین سەربازى رژێمى بەعسى فاشیست و جاش کەوتنە ناو بۆسەکەوەو کوژراو بریندارێکى زۆریان هەبوو.
1993
- دوژمن تۆپبارانی گوندی دوانزه ئیمامی كرد.
1997
- هێرشی گهورهی سوپای تورك بۆ ناوچهی باڵهكایهتی و پاشهكشهی هێزی پێشمهرگهی كوردستان لهو ناوچانه.
2003
- ئەنجومەنى حوکم بڕیاریدا لەسەر پرۆژەى"سندوقى ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدانى نەجەفى پیرۆز و کەربەلا" کە لەلایەن سەرۆک مام جەلال و پۆل بریمەر-ەوە پێشنیاز کرابوو.
2007
- بەمەبەستى ئەنجامدانى چەند دیدارێک و لەسەر داواى پەیمانگەى واشنتۆن بۆ ئاشتى، عومەر فەتاح جێگرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەفڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێرەوە بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.
بابەتی زیاتر