1976
- هێزێکی گەورەی دوژمن پەلاماری گوندی گوندەژۆر(چۆمان)یدا، بۆ گرتن و لەناوبردنی دەستەیەک پێشمەرگە، پێشمەرگەکان پاش شەڕێکی کەم دەربازبوون، بەڵام دوژمن ئەم هاووڵاتییە جووتیارانەی خەڵکی گوندەژووری بەبێتاوان و بۆ چاوترساندن شەهید کرد بەمناوانە: مامە مەلا، عەبدوڵڵا مەلا، سدیق عەبدوڵڵا، زرار عەبدوڵڵا، مریەم حەسەن(کەیبانوو).
1977
- پێشمەرگەى زیندانى"عەلی مارف شەریف" دانیشتووى سلێمانی، لەگەڵ ئەم هاووڵاتیانە"محەمەد حەسەن قادر(خەلەکان– رواندوز) شمال حسێن عەلی(هەولێر) یوسف عەبدوڵڵا نەبی(هەولێر) حەسەن سۆفی عەبدوڵڵا(هەولێر) لەزیندانی موسڵ لەسێدارەدران.
1978
- مەفرەزەیەکی هـەرێمى(5) توانیان رێگای گشتی بەغدا و دەربەند و سلێمانی بگرێ و ژمارەیەکی زۆری لەهاتوچۆکەران کۆکردەوە و دوای تێگەیاندنیان لەڕێباز و ئامانجی شۆڕش و رێبازی رەگەزپەرستانەی دوژمن ئازادیان کردن.
1986
- دوژمن لهسێ قۆڵهوه هێرشی كردهسەر ناوچەی شەمامك، تیپی(87)ی قهرهچوخ و مەفرەزەیەكی حشع، لێیان هاتنهدهست و هێرشهكهیان تێكشكاندو جاش و سهربازێكی زۆری دوژمن كوژران، پێشمەرگەیەكی تیپی(87)ی قهرهچوخ-یش شەهیدبوو.
1987
- تیپی(19)ی كۆڕەك لەناو ئۆردوگای زۆرەملێی دیانا خۆفرۆشێكیان بەسزای گەل گەیاند.
1991
- بروسكەی ههڤاڵ"مام جەلال" بۆهێزی پێشمهرگهی كوردستان و جەماوەر لەبارەی شەڕو پێكدادانەكان لەدژی رژێم و چۆڵكردنی شارەكان لەچەكدار.
2007
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق، لەگەڵ ئاوارە عێراقییەکانى وڵاتى میسر کۆبووەوەو رەوشى گشتى عێراقى بۆ روونکردنەوە و هەموو پشتیوانییەکى حکومەتى عێراقى بۆ دووپاتکردنەوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ عێراق و دابینکردنى پێداویستییەکانیان.
بابەتی زیاتر