1976
- دەستەیەک پێشمەرگە لەگوندی رەژو کەریان(شەقڵاوە) تووشی هێزێکی دوژمن بوون، شەڕ یەک کاتژمێرى خایاند و دوو سەرباز کوژران.
1977
- لەناوشاری سلێمانی بەئاڕبیجی لەمەخفەری پۆلیسی سەرکارێز درا، مەفرەزەکە لەکاتی گەڕانەوەیاندا تووشی دوو پۆلیس دەبن پاش گرتنیان و ئامۆژگاریکردنیان و چەک کردنیان ئازادکران.
1978
- دوژمن جارێکیتر هێرشی هێنایەوە بۆ شێنێ و دیسان هێزە هاوبەشەکە بەرەنگاریانبوونەوە و شکاندنیان و راویاننانەوە بۆ گۆجاڕ. دوژمن کوژراو و بریندارێکی زۆری هەبوو هێزى پێشمەرگەش بێ زیان بوون.
1987
- تیپی(17)ی زمناكۆ و(11)ی هەورامان، هێرشێكی سێ قۆڵی دوژمنیان بۆسەر سنووری تیپی(17)ی زمناكۆ تێكشكاند.
1989
- بانگەوازی یەكێتی مافپەروەرانی كوردستان بۆ هەموو حقوقییەكانی كوردستان لەدەرەوەی وڵات بۆ پشتگیریی و پشتیوانی رێكخراوەكە.
1993
- كاتژمێر(2:30)ی دوانیوەڕۆ ههڤاڵ"مام جەلال" پێشوازی كرد لە"جاسمی وەزیر" راوێژكاری رووناكبیریی كورد لەپەرلەمانی گورجستان و"جەلالی جەلیل" رۆژنامەنووس و رووناكبیریی كورد.
2007
- بەمەبەستى بەشداریکردن لەخولى یارییە وەرزشییەکانى عەرەب بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق گەیشتە قاهیرەى پایتەختى میسرو لەلایەن حوسنى موبارەکى سەرۆکى میسر و چەندین لێپرسراوى دیکەى ئەو وڵاتەوە پێشوازیلێکرا.
2006
- هەڤاڵ"مام جەلال" سکرتێرى گشتى"ی.ن.ک"سەردانى ماڵى هەڤاڵ"نەوشیروان مستەفا"ى کرد و پێکەوە رەوشى"ی.ن.ک"یان لەپاش هەڵبژاردنى ئۆرگانەکانى رێکخستن تاوتوێکرد.
بابەتی زیاتر