1978
- دوژمن هێرشێکی بەربڵاوی هێنایەسەر گوندی شێنێ(قەڵادزە) لەکاتژمێر(5:45)ى سەرلەبەیانى، پێشمەرگەکانی هـەرێمى(7)و پارێزگاری هـەرێمى(6) بەرەنگاریان بوونەوە و شەڕ هەرلەبەیانییەوە هەتا ئێوارەی خایاند، دوژمن شکاو هەڵات بۆ گۆجاڕ. زیانی دوژمن شەش سەرباز کوژران و زیاتر لەپەنجا سەربازیتریش برینداربوون.
1985
- شهوی(8/9) تیپی(51)ی گهرمیان و گرتنی رهبیهی غاباتی سهنگاو.
1988
- تیپی(99)ی بتوێن و تەقاندنەوەی جبەخانەی سەربازی"قوات المعتصم" لەچوارقوڕنە.
1992
- کاتژمێر(1)ی پاشنیوەڕۆ ههڤاڵ"مام جەلال" پێشوازیی كرد لەلێپرسراوی سەربازی ئنچەرلیك جەنەراڵ"ھۆڵد"و وەفدە ھاوكارەكەی.
1995
- سەرۆكی حكومەت ھێڵی دووەمی كارەبای(KV132) دەربەندیخان- سلێمانی كردەوە.
1995
- ئیستیخباراتی فەوجی(2)ی لیوای(104)ی دوژمن لەنزیك ناحیەی جەبارە(4) ھاووڵاتیان گولەباران كرد.
1997
- رژێمى فاشیستى تورک بەنوێترین چەک لەفڕۆکەو تۆپ و تانک و زرێپۆش، جارێكیتر پەلاماری هێزی پێشمهرگهی كوردستانیاندایەوە لەشەقڵاوەو ھیران.
1997
- پێشمەرگە و فەرماندەى سەرەتاى شۆڕش، تەحسین کاوانى بەدەستى خیانەتکاران و بەپاڵپشتى هێزەکانى تورکیا شەهید بوو.
1999
- لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ فەرەنسا، ههڤاڵ"مام جەلال" لەگەڵ مەدام میتران و راوێژكارانی ژۆسپان كۆبۆوە.
2006
- مەکتەبی سیاسیی(ی.ن.ک)و(پ.د.ک) لەکۆبوونەوەیەکیاندا مەسەلەى دواخستنى پێداچوونەوە بەپرۆژەى دەستوورى هەرێمى کوردستانیان تاوتوێکرد و بڕیاریشیاندا چەند وەفدێکى هاوبەشى حکومەت و(ی.ن.ک)و(پ.د.ک) سەردانى چەند وڵاتێکى ئەوروپایی و عەرەبی بکەن.
2006
- لەچوارچێوەى چەند بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستاندا، د. خالید ساڵح وتەبێژى رەسمیی حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند بڕیاردرا بەدانانى قوباد تاڵەبانى بەنوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەئەمریکا.
بابەتی زیاتر