1977
- لەنێوان سەرچاوەی باساک- سەنگەری رووشەلە(بەرزنجە) بۆسەیەک نرایەوە بۆ ئەو سەربازانەی ئەچوون بۆ ئاوکیشان. دوو سەرباز کوژران و ملازم ئیبراهیم و دوو سەربازیترش بریندارکران. دوژمن ئەمەی کرد بە بەهانە بۆ پەلاماردانی گوندەکانی دەوروپشتی رووداوەکە و ئازاردانی خەڵکی.
1978
- مەفرەزەیەکی هـەرێمى(5) لەگوندی گۆڕی ئەسپ(ناحیەی شێخ تەویل-کەلار) لەکاتژمێر(12)ی نیوەڕۆ لەلایەن گەلە جاشێکەوە گەمارۆدران، پێشمەرگە قارەمانەکان وەک شێر لێیان راپەڕین و دوای یەک کاتژمێر شەڕ توانیان گەلە جاشەکە راوبنێن و دووجاش بەدیلگیران و سێ جاشیتریش بریندار بکەن، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگەش سێ دەمانچە بوو.
1987
- تیپی(85)ی بهڕانهتی بۆسهیهكیان لهسهرجادهی ههریر- سهڵاحهدین نایهوەو چەند ئەمن و جاشێکى شارۆچکەى سەڵاحەدین کەوتنە ناو بۆسەکەوە و دەستگیرکران..
1987
- كۆمیتهی ئامێدی بۆسهیهكیان لهسهرجادهی كانی ماسی - زاخۆ داناو جاشێك بهدیلگیرا.
1991
- هێرشی دوژمن بۆسهر بارهگای بهرهی كوردستانی لهنهوجول و تێكشكاندنی هێرشهكه لهلایهن هێزی پێشمهرگهوه.
2006
- سەرۆک"تاڵەبانى" لەمیانى سەردانەکەیدا بۆ فەرەنسا لەگەڵ جاک شیراک –ى هاوتایدا کۆبووەوەو سەرۆک شیراک ستایشى رۆڵى سەرۆک تاڵەبانى کرد لەبنیاتنانى عێراقى دیموکراتى فیدراڵدا و هەمان رۆژ لەگەڵ سەرۆکى پەرلەمانى ئەو وڵاتەدا کۆبووەوەو موحازەرەیەکیشى لەپەیمانگاى فەرەنسا بۆ پەیوەندیی نێودەوڵەتى پێشکەشکرد.
2006
- لەمیانەى سەردانەکەیدا بۆ فەرەنسا بەهاوڕێیەتى سەرۆک تاڵەبانى، خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد خانمى یەکەمى عێراق لە نەخۆشخانەى جۆرج پۆمپیدۆ سەردانى ئەو منداڵە عێراقیانەى کرد کە بەهۆى نەخۆشى درێژخایەنەوە رەوانەى دەرەوەى وڵات کراون.
بابەتی زیاتر