لە ئۆفیسی بۆردی هۆشیاری لە كۆمەڵگەی مەكتەبەكانی (ی.ن.ك) لە سلێمانی، رێوڕەسمێك بۆ دەستبەكاربوونی ستافی نوێی بۆردەكە بەڕێوەچوو.
دوێنێ، بەئامادەبوونی عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری و یاریدەدەرانی لێپرسراوی مەكتەب، ستافی نوێی بۆردی هۆشیاری، كە بریتین لە سێ ئەندامی مەكتەب و شەش ئەندامی بۆرد، بەشێوەیەكی رەسمی دەستبەكاربوون.
لە رێوڕەسمەكەدا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، وێڕای پیرۆزبایی؛ داوای لە ستافی بۆردەكە كرد كە بكەونەكار و بیروباوەڕی یەكێتی بگەیەننە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و بڵاوی بكەنەوە.
                        
                
                     
                         
                        
                    
                  
              
                   
                 
                
 بابەتی زیاتر