1977
- جاشەکانی خۆفرۆس قالە فەرەج، گەمارۆی چەند پێشمەرگەیەکیاندا لەگوندی هیوەجان(تەقتەق) زیانى هێزى پێشمەرگە، ئەحمەد محەمەد(عەلی بەیان - شوان) و نەسرەدین محەمەد ئەمین(دانەسوفی - شوان) شەهیدبوون، لەماوەى پێکدادانەکەدا شەش جاش بریندارکران.
1977
- دەستەیەک پێشمەرگە لەدەربەند باسەڕە(قەرەداغ) بەرەنگاری هێزێکی دوژمن بوونەوە، شەڕ نیو کاتژمێری خایاند و یەک سەرباز کوژرا.
1977
- دوژمن هێرشی هێنایەسەر پێشمەرگە لەچیای هەورێ(شەقڵاوە) شەڕ چەند کاتژمێرێک درێژەی کێشا. زیانى دوژمن زیاتر لە پەنجا سەرباز و ئەفسەر کوژران و بریندارکران لەوانە هەندێکیان تاقمی فڕۆکەبوون و پێنج هێلیکۆپتەر پێکرا. زیانی هێزى پێشمەرگە مەلا حاجی رەسوڵ(کەردز- قوشتەپە) شەهید کرا.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(١) لەنزیک گوندی وەلەسمت(شارەزوور) تووشی ئۆتومبێلێکی سەربازی بوون و لێیاندا. زیانی دوژمن هەشت سەرباز کوژران و یەک ئۆتومبێلیش تێکشکێنرا.
1978
- کەرتی(١)ى شارەزوورى هەرێمى(١) چوونەسەر سەنگەرێکی دوژمن لەناوشاری خورماڵ(هەڵەبجە) بەئاڕبیجی و چەکیتر لێیاندان و یەک ئەفسەر و یانزە سەرباز کوژران، بۆ بەیانى قەدەغەى هاتوچۆ راگەیەنرا بۆ گواستنەوەی لاشەی کوژراو و بریندارەکانیان.
1982
- شهوی(28/29) تیپی(12)ی سۆران، پهلاماری جاشهكانیان بۆسهر گوندی فهقیان تێكشكاند(11) جاش كوژران و(9)ی تریشیان لێ بهدیلگیرا.
1985
- هێزێكی هاوبهشی تیپی(86)ی دهشتی ههولێر و(87)ی قهرهچوغ، لهكاتژمێر(8:45) خولهكی شهو، گوندی شهمشوڵهیان لهجاش و سیخوڕ پاككردهوه.
1987
- گیانلەدەستدانى سەرکردەى ناودار جەعفەرى شەفیعى.
1999
- لەڕۆژى(٢٩/١٠) کۆنگرەى فراوانى ئۆپۆزسیۆنى عێراق لەنیویۆرک بەسترا، کۆنگرەکە تا(١/١١/١٩٩٩)ى خایاند و لەکۆتاییدا فیدراڵى بۆ کوردستانى عێراقى سەلماند.
بابەتی زیاتر