یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
بۆردی هۆشیاری
چالاکی
ئەرشیف و مێژوو
ڕۆژمێرى ڕووداوە مێژووییەکانى (ی.ن.ک)
چاوپێکەوتننەکان
سەروەرییەکان
یادى شەهیدان
ئەلبوومى تێکۆشەران
دۆکیۆمێنتارى
هزر
بیروڕا
شرۆڤە
چەمکناسی
توێژینەوە
ئاینناسی
کتێبخانە
کوردی
عەرەبی
ڕانان
میدیا
هۆشیاری حیزبی
جینۆساید
سەرەکی
چالاکی
خانەی چەپکە کتێبی یەکێتی زیاتر لە ٣ هەزار کتێبی بەخشیە سەردانیکاران
2025-10-27
خانەی چەپکە کتێبی یەکێتی وەک ناوەندێکی کاراو کاریگەری نێوخۆیی؛لە حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کە لە ژێرناوی خولی سەرۆک تاڵەبانی بەرێوەچوو بەشداریکرد، زیاتر لە ٣ هەزار کتێب و نامیلکە و چاپکراوی بەخشەیە سەردانیکارانی پێشانگا و هەروەک توانی پاش ١١ ڕۆژ لە بەردەوامی بە سەرکەوتوانە کۆتایی بەکارەکانی پێشانگا بهێنێت.
لەمیانی ڕۆژانی پێشانگادا بەسەدان خوێنەر لەچین و توێژە جیاوازەکان؛ سەردانی خانەی چەپکە کتێبی یەکێتیان کرد جگە لە چرکاندنی وێنەی یادگاری ؛ بە گەرمی پێشوازیان لێکراو؛ چاپکراوی دڵخوازی خۆیان پێشکەش کرا،کە زۆرینەیان خۆیان لە کتێب و نامیلکەو بڵاوکراوە جیاوازەکانی وەک سیاسی، ئابووری،مێژووی، حیزبی،فەلسەفی و چەندین بواری دیکە؛ وەک ژیاننامەو مێژووی نووسینە چاپکراوەکانی سەرۆک مام جەلال لەم خانەیە زۆرترین داواکاری خواستی میوانانی لەخۆگرتبوون.
لە لایەکی دیکەوە خانەکە وەک ئەرکێکی نیشتمانی لە بەرامبەر بەخشینی چاپکراوەکان هانی سەرداینکارانیدا، کە هاوکاری ماددی پێشکەش بە سندوقی شێرپەنجەی نەخۆشخانەی هیوا بکرێت لەو چوارچێوەیەدا بڕێکی باش داهاتی ماددی پێشکەش بەو سندوقەکراو لەو ڕوانگەیەوە کە ڕۆڵێکی کاریگەری دروستکرد، نەخۆشخانەکە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە خانەی چەپکە کتێب کرد.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە خانەی چەپکە کتێبی یەکێتی لەلایەن ستافەکانی مەکتەبی راگەیاندن و بیروهۆشیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بەشداریان لە حەوتەمین پێشانگای نێوەدەوڵەتی سلێمانی کتێبی ئەمساڵی خولی سەرۆک تاڵەبانی کرد، کە لە ڕێکەوتی٣ بۆ ٢٠٢٥/١٠/١٣ توانی ڕۆڵێکی کارا لە نێو بەشداربوانی نێو پێشانگادا ببینێت؛ خەڵاتی رێکخرانی پێشانگەکیان پێبەخشرا وەک یەک لە خانە چاڵاکەکان.
بابەتی زیاتر
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی
بۆردی هۆشیاری بە هاوکاری مەڵبەندی یەکی سلێمانی کۆڕێکی لەژێر ناونیشانی «ئەدەبیاتی مام – کلیلێک بۆ مامناسی ڕێکخست
وتاری مام جەلال و کۆنگرەکانی ئۆپۆزسیۆنی عیراق