1978
- مەفرەزەیەکی کەرتی شارەزووری هەرێمی(١) سەیتەرەیەکیان دانا لەسەرجادەی سەیدسادق - هەڵەبجە لەناو گوندی قەدەفەری، دوای تێگەیاندنی خەڵکەکە لەسیاسەتی رەگەزپەرستانەی فاشیستى بەغدا ئازادیان کردن.
1985
- شه‌وی(27/28) پێشمه‌رگه‌یه‌كی تیپی(21)ی كه‌ركوك تاوانبار قاله‌ فه‌ره‌جی به‌سزای گه‌ل و شۆڕش گه‌یاند.
1985
- تێكشكاندنی په‌لاماری دوژمن بۆسه‌ر گوندی گولیجه‌، پاش(10) كاتژمێر شه‌ڕ، پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(23)ی سورداش و مه‌ڵبه‌ندی(2)و هێزی پشتگیریی، دوژمنیان راوناو پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به‌ناوی"عوسمان عه‌لی ره‌شید" شه‌هیدبوو.
1987
- تیپى(91)ى سەفین ساڵى(1987) لەسەرجادەى شەقڵاوە- بانەکوک بۆسه‌یەکیان بۆ دوژمن نایەوەو چەندین سەرباز و جاش کوژران.
1987
- بۆسه‌ی تیپی(87)ی قه‌ره‌چوغ له‌سه‌رجاده‌ی ته‌ق ته‌ق - شوان و گرتنی(2) جه‌یشی شه‌عبی.
1987
- بۆسه‌ی تیپی(93)ی كۆیه‌، له‌سه‌رجاده‌ی رێدار - كه‌ركوك و به‌دیلگرتنى(٨) چه‌كدار.
1987
- ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی تیپی(59)ی حه‌مرین له‌سه‌رجاده‌ی - سه‌نگاو - چه‌مچه‌ماڵ.
1988
- رژێمى فاشیستى بەغدا شه‌هید "عه‌بدولمه‌سیح پۆڵس سڵێوه‌" ناسراو به‌"سۆران"ی گولەباران کرد، دەزگای ئەمنی شاری هەولێر تەنیا بەشەهیدکردنی شەهید سۆران نەوەستا بەڵکو لەڕۆژی(17/9/1988)دا، یەکبەیەکى ئەندامانی خێزانەکەی شەهید سۆران کە ژمارەیان(8) کەسبوون دەستگیردەکەن و لەڕۆژی(27/10/1988) گولەبارانیان دەکەن کە بریتیبوون لەمانە:

-1پۆڵس سڵێوە یوسف باوکی شەهید (1927).
-2نێرگز یۆنان ئەلیاس گلیانا دایکی شەهید(1929).
-3سێبەر سڵێوە برایمۆک هاوسەری شەهید(1961).
-4ژاڵە کچی شەهید کە تەمەنی تەنیا(40) رۆژ بووە.
-5حەمامە خوشکی شەهید و خوێندکاری شەشەمی ئامادەیی(1960).
-6سەبیحە خوشکی شەهید و خوێندکاری پۆلی پێنجەمی ئامادەیی(1963).
-7نەدا خوشکی شەهید و خوێندکاری پۆلی چوارەمی ئامادەیی(1966).
-8شەزا خوشکی شەهیدو خوێندکاری پۆلی سێیەمی ناوەندی(1972).
1991
- دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی(70) كه‌س له‌گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی سه‌ر رێگای موسڵ- دهۆك.
2006
- بەڕێز"مام جەلال" لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەرانى وەزارەتى پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزى پێشمەرگەو سەرۆکایەتى هەیئەى ئەرکان کۆبۆوە و داوایلێکردن بەهیچ شێوەیەک دەستوەرنەدەنە کاروبارى هەڵبژاردنەوە تا پێشمەرگە هەر بەخۆشەویستى بمێنێتەوەو هیواشى خواست هەڵبژاردن و ئاکامەکانى بکرێنە سەرەتایەک بۆ بەهێزکردنى گیانى برایەتى و وەلانانى تەکەتول هەتاهەتایە.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved