یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
بۆردی هۆشیاری
چالاکی
ئەرشیف و مێژوو
ڕۆژمێرى ڕووداوە مێژووییەکانى (ی.ن.ک)
چاوپێکەوتننەکان
سەروەرییەکان
یادى شەهیدان
ئەلبوومى تێکۆشەران
دۆکیۆمێنتارى
هزر
بیروڕا
چەمکناسی
توێژینەوە
ئاینناسی
کتێبخانە
کوردی
عەرەبی
ڕانان
میدیا
هۆشیاری حیزبی
جینۆساید
سەرەکی
چالاکی
کتێبی مێژووى کۆمیتەى ئاگر بڵاوکرایەوە، کۆمیتەی ئاگر، ئاگر بوو بۆ فاشیستەکان
2025-10-22
بەچاودێرى هەڤاڵ"ئاسۆ مامەند" سەرپەرشتیارى- کەرکووک - سەڵاحەدین، بەهەماهەنگى لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتى لەکەرکووک، بۆردى هۆشیارى- مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیارى، پێشنیوەڕۆى رۆژى چوار شەممە، (22/10/2025) کاتژمێر(10:00) لەھۆڵی مەکتەبی سیاسی لەشاری کەرکوک، ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی"بنیادی خەباتی نھێنی و کۆمیتەی ئاگر" لەکۆکردنەوەو ئامادەکردنی"ئەمیرە محەمەد" بەڕێوەچوو..
لەدواى ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، سەرەتا هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باسى لەقارەمانێتى و رۆڵى گەورەى کۆمیتەى ئاگر کرد کە رژێمى بەعسى فاشیستیان لەشارى کەرکوک و دەوروپشتى بەچالاکییەکانیان هەراسان کردبوو، ئاماژەى بەڕۆڵ و پێگەى کەرکووکییەکاندا کە لەهەستانەوەى شۆڕشى نوێ و گەشەپێدانى یەکێتى درێغیان نەکردووەو لەوڕووەوە قوربانییەکى زۆریان بەخشیوە، دڵنیایی بەکەسوکارى شەهیدان و خانەوادەى شەهیدانى کۆمیتەى ئاگردا کە هەمیشە لەخزمەتیاندا دەبن، دواتر باسى لەگرنگى ئەم هەڵبژاردنە کرد کە بۆ کوردو یەکێتى چارەنووسسازەو تکاى لەهەموو کەسێکى نیشتمانپەروەر کرد بەشدارى هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بدەن بەلیستى 222 کە هەموو ساتێک لەگەڵ خەمى کەرکووکییەکاندا ژیاوە.
دواتر ئامادەکار و نووسەرى کتێبەکە باسى لەو مێژووە کرد کە کۆمیتەى ئاگرى تیادا دامەزراو ئاماژەى بەوەش کرد کە پاڵەوانانى ئەم کۆمیتەیە ئەرکێکى گەورەو گرانیان خستبووە سەرشان و بەوپەڕى لێهاتوویی و بەبیروباوەڕێکى پتەوەوە بەرامبەر بەدڕندەترین رژێم وەستابوونەوە و ترسیان خستبووە دڵی یەک بەیەکى ئەو فاشیستانەوەو چەندین ئەندامى کاراو قارەمانى ئەو کۆمیتەیە بەرەو پەتى سێدارە بردران، کەچى وەکو ئەوەى هیچ رووینەدابێ کۆمیتەى ئاگر لەگورز وەشاندن لەو رژێمە دەستیان نەدەپاراست.
لەگەڵ مەراسیمى ناساندن و دابەشکردنى کتێبەکە کورتە فیلمێکى بەڵگەنامەیی بۆ ناساندنى ئەندامانى کۆمیتەى ئاگر نمایشکرا بۆئەوەى ئەو مێژووە پرشنگدارەو قارەمانانى ئەو کۆمیتەیە لەبیرنەچنەوەو هەمیشە لەزهنى هەموو کەسێکى نیشتمانى و تێکۆشەردا ئامادەییان هەبێت.
بابەتی زیاتر
خانەی چەپکە کتێبی یەکێتی زیاتر لە ٣ هەزار کتێبی بەخشیە سەردانیکاران
ناساندن و بڵاوکردنەوەى کتێبی"بنیادی خەباتی نھێنی و کۆمیتەی ئاگر"
سەرۆک بافڵ لە قەڵای سەوزی گەرمیانەوە: هێزی تۆین لە بەغداد و پۆستی یەکێتی بۆ یەکێتییە