1978
- مەفرەزەیەکی کەرتی(11) چوونەسەر جادەی سەیدسادق(هەڵەبجە) لەنزیک گوندى قەدەفەرى و مەکینەیەکی رولەی ئیشغالیان سووتاند.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(5) لەگوندی کۆشک(قەرەداغ) توانیان گورزێکى گورچکبڕ لەهێزی دوژمن بدەن، زیانی دوژمن نەزانراوە.
1978
- سمکۆی حاجی خورشید و عەبدوڵڵا ماویلی، کە بەفێڵ هاتبوونەدەرەوە بۆ ناو هێزى پێشمەرگە، کاتژمێر(30:5)ى بەیانی لەناوچەی گرتک و روست(چۆمان) هەڤاڵ"وەستا رەسوڵ، لیپرسراوی لیژنەی ناوچەی چۆمان و م. حسێن مستەفا نیوەلوکى" بەفێڵ دەستگیردەکەن، م. حسێن لێیان رادەپەڕێ و هەرچەندە تەقەى لێدەکەن دەربازدەبێ، بۆ ئەوەى دەزگا سەرکوتکەرەکانى رژێمى فاشیست دەستخۆشیان لێ بکەن و پاداشتەکەى وەربگرن م. حسێن مستەفا نیوەلوکى بەدەستگیرکراویى تەسلیمی دوژمن دەکەنەوە.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(3) لەسەنگەرێکی پشتی ماشان(چوارتا)یاندا، ماوەی نیو کاتژمێری خایاند، دوژمن کوژراو و بریندارى هەبوو.
1982
- بۆ یه‌كه‌مجار له‌شۆڕشی نوێ‌دا و ساڵی(1982) ( تیپی(21)ی كه‌ركوك له‌گرتنی ره‌بیه‌ی حیمایه‌ی فه‌وجی ئاغجه‌له‌ردا یه‌ك دۆشكایان ده‌ستكه‌وت لەگەڵ به‌دیلگرتنی(7) سەربازدا.
1986
- تێكشكاندنی هێرشێكی(8) قۆڵی دوژمن بۆسه‌ر سنووری تیپی(86)ی ده‌شتی هه‌ولێر، له‌لایه‌ن تیپه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی چواره‌وه بەرپەچدرانەوە و زەرەرو زیانێکى گیانى و ماڵى زۆر لەدوژمن درا، لەو شەڕانەدا(5) پێشمه‌رگه و هاووڵاتییه‌ک شەهیدبوون.
1993
- وه‌فدی"ی.ن.ك" به‌شداریكرد له‌كۆنگره‌ی حزبی سۆشیالیستی فه‌ره‌نسا.
بابەتی زیاتر