خانەوادەی شەهید عومەر ساڵح لەتیپی 57ی سەگرمە، داوایان لێکردین لەپەیج و سایتى بۆردى هۆشیارییەوە ئەم بانگەوازەیان بۆ پۆست بکەین، لەبانگەوازەکەیاندا تکا لەو یەکێتیانە دەکەن کە بەهەر هۆکارێک دڵیان لەسەرکردایەتییەکەیان رەنجاوە لەم رۆژەدا کە بانگەشەى هەڵبژاردن و چەند هەفتەیەکى تر دەچینە بەردەم سندوقەکانى دەنگدان، هەموو ئەو گلەییانە بخەینەلاوە و دەنگ بەلیستى خوێنى شەهیدان و هەستانەوەى شۆڕش بدەین کە یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان رابەرى بوو.
لەبانگەوازەکەیاندا باس لەڕۆڵى گەورەى سەرۆک تاڵەبانى و هێرۆ خان دەکەن کە لەپێناو کوردو کوردستان هەوڵی زۆریانداوەو تکا دەکەن کە نەهێڵرێت رەنج و ماندوونى ئەوان و تێکۆشەرانى تر بەفیڕۆ بڕوات، بانگەوازەکەى ئەو خانەوادە بەڕێزە وەک خۆى لەخوارەوە دەخەینەڕوو:

بانگەوازێک بۆ خانەوادەى شەهیدان و هەموو تێکۆشەران، تکا دەکەین بەدەنگ بانگەوازەکەمانەوە بێن، چەند هەفتەیەکى تر دەچینە بەردەم سندوقەکانى دەنگدان، با بەویژدانەوە دەنگ بدەین و دەنگ بەلیستى 222 بدەین، راستە هەریەکەمان داواکاریی و گلەیی خۆى هەیە، بەڵام لەڕۆژێکى وەکو دەنگداندا کە چارەنووسى یەکێتییەکەمانى پێوە بەستراوە با بەتەنیا جێینەهێڵین، راستە زۆرێک دڵیان ئێشاوەو گلەییان هەیە، مەرج نییە سەرکردایەتى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان ئاگاداربێت، رەنگە ئەندامێکى خوارەوەى ریزەکانى یەکێتى سەربەخۆیانە ئەو کارەى کردبێ، ئەمە دەلالەت لەبوونی یەکێتی و سەرکردایەتییەکەى ناکات، تکا دەکەین بابەهەموومان لەم هەڵبژاردنەدا یەکێتییەکەمان سەرخەین.
لەبەرخاتری گۆڕی سەرۆک مام جەلال و دایکە جگەر سووتاوەکانى شەهیدان و هێرۆ خان کە یەکێک لەخەمخۆرەکانى کەسوکارى شەهیدان بوو، تکا لەکەمئەندامانى سەنگەر و خاوەن پێداویستی تایبەت و کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکەین با دەنگمان بۆ ئەو یەکێتییە بێت کە لەهەموو کارەسات و رووداوێکى ناخۆشدا سنگى پێشمەرگەکانى کردووە بەقەڵغان بۆ ئەوەى خەڵک پارێزراو بێت.
ئەزانین کەموکوڕی هەیە، گلەییمان لەحکومەت و یەکێتییەکەى خۆمان هەیە، بەڵام لەم ساتە چارەنووسسازەدا بایەکێتى بەتەنها جێنەیەڵین، بادەنگمان بۆ لیستى ژمارە 222 بێت و رۆحی مام ئاسوودە بکەین، ئێمە وەکو یەکێک لەخانەوادەى شەهید بەپێویستمانزانى ئەم بانگەوازە بڵاوکەینەوە و بەئەرکى سەرشانى خۆمانمانزانى.
سەرکەوتووبێ لیستى 222ى شەهیدان و ئەرکە قورسەکان لەبەغدا، بەرز و پیرۆزبێ یەکێتییەکەى مام و گیانى شەهیدان شاد و ئاسوودەبێت.

خانەوادەی شەهید
عومەر ساڵح لەتیپی 57ی سەرگرمە

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved