1977
- هەڤاڵ ئەحمەد محەمەد کەریم(موهەندس لەکارگەی شەکری سلێمانی) ئەندامی پێشکەوتووی کملک"کۆمەڵەى رەنجدەرانى کوردستان" پێشمەرگە خالید حسێن عەبدوڵڵا(دەرەشیش- هەڵەبجە) هاووڵاتیان قادر حیکمەت داود(هەولێر) قادر عەلی قادر(هەولێر) لە زیندانی موسڵ لە سێدارەدران.
1978
- هێزێکی هەرێمى(١) لەسەرجادەی گشتی هەڵەبجە - سەیدسادق، بەرەنگاری گەلەجاشێکی خۆفرۆشان حەمەی ساڵح و حەمە ئەمین شەمێرانی بوون و بەئاڕبیجی و چەکی تر لێیاندان، دوو جاش کوژران و(٥)یان لێ بریندارکردن، بریندارەکان یەکێکیان مینە عەینە(سەیدسادق) و حسێن ئەڵڵا مراد(خێڵی حەمە - شارەزوور) بوون.
1978
- مەفرەزەکانی هەرێمى(١) بۆ بەرپەچدانەوەی سیاسەتی رەگەزپەرستانەی رژێمی بەغدا، هەموو پەڕاوە عەرەبییەکانی قوتابخانەکانی ناوچەی شارەزوریان سووتاند.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٥) لەسەیتەرەی دێوانە خوار دەربەندیاندا، زیانی زۆر لەدوژمن کەوت.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٦) مینێکی لەسەر رێگای هێرۆ - قەڵادزە نابۆوە، بۆ دەمەوبەیانی لەژێر ئۆتومبێلێکی سەربازى جۆرى ئیڤا تەقیەوە. زیانی دوژمن تێکشکاندنى ئیڤاکەو دوانزە سەرباز کوژران و برینداربوون.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(١) لەنزیک سەربازگەی سەیدسادق دەستیگرت بەسەر هەندێ کەلوپەلی میریدا، لەگەڕانەوەیاندا بۆ ناوچە پارێزراوەکان، هەندێ گەنم و خانوویەکی حکومەتیان سووتاند، لەناو کەلوپەلە دەستکەوتووەکاندا پێنج خێمە هەبوون.
1985
- دوژمن گهڕهكی گرده شینی قهزای كۆیهی تهخت كرد.
1986
- ڕۆژانی(10/12) نوێنهرانی رێكخراوی ئهوروپای"ی.ن.ك"و پاسۆك و حسك لهئهوروپا كۆبوونهوه بۆ بهعهمهلیكردنی رێككهوتننامهی وڵات.
1988
- دوژمن شوێنهواری شارۆچكهی خهلهكانی بهشۆفڵ تهخت كرد.
1989
- بروسكهی پێشمهرگهكانی بهرهی سادر و چهكوچ لهوهڵامی بروسكهی پیرۆزبایی ههڤاڵ"مام جهلال"دا.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى لەچوارچێوەى سەردانێکیدا بۆ گوندى سەربڵندى شێنێ و کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەنجومەنى گوندەکە و کەسایەتییەکانى ناوچەکە، بڕیاریدا رێگاى قەڵادزێ - شێنێ قیرتاوبکرێ و نەخۆشخانەو خوێندنگەو پڕۆژەى ئاو بۆ گوندەکە دروست بکرێ بەوپێیەى لانکەى شۆڕش و کوردایەتى بووە.
بابەتی زیاتر