یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به زیاتر له 150 كاندید له هه‌شت پارێزگای عیراق به ژماره 222 به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كات و له‌پارێزگای دهۆک 5 كاندیدی هه‌یه كه سه‌رجه‌مییان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه په‌سه‌ندكراون و تێوه‌نه‌گلاون له‌هیچ بابه‌تێكی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و به‌عسی بوون و ئابڕوچوون، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌پێی پسپۆڕیی و ئه‌زمونیان كاندیدی كردوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ببنه پارێزه‌ری مافه‌كانی گه‌لی كورد به‌گشتی و خه‌ڵكی دهۆک به‌تایبه‌تی.
هه‌روه‌ها یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پارێزگای دهۆک گرنگی بە بەشدارییپێکردنی گه‌نجان داوە.
لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پارێزگای دهۆک به‌لیستی سه‌ربه‌خۆو به ژماره 222 به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ش 5 كاندیدی له‌پارێزگاكه هه‌یه، بۆردى هۆشیارى لەخوارەوە ناوەکانیان بڵاودەکاتەوە:
ئیمان عەبدولڕەزاق محەمەد عارف سەرۆکی لیست کاندیدی ژمارە 1
گۆران جوبرەئیل حسێن خزر کاندیدی ژمارە 2
ئازا مەجید عەبدوڵڵا عەلی کاندیدی ژمارە 3
عیماد شاکر سەعید تەها کاندیدی ژمارە 4
شینوشاد تاهر یعقوب ساڵح کاندیدی ژمارە 5
بابەتی زیاتر