1975
- خاڵه‌ شیهاب و هاوڕێیانی تری كۆمه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن رژێمی شاهەنشاییه‌وه‌ له‌ئێران ده‌ستگیركران.
1977
- جەللادەکانی رژێمى فاشیستى عێراق، ئەم هاووڵاتیانەی لەزیندانی موسڵ لەسێدارەدا:
١- محەمەد قادر محەمەد زەنگەنە(ئەندامی هەرێمی هەولێر - کملک).
٢- مەولود هەمزە عومەر(هەولێر).
٣- عەلی محەمەد حسێن سورچی(هەولێر).
٤- عوسمان ئەحمەد عوسمان(کۆیە).
٥- کەمال محەمەد ساڵح بەرزنجی(سلێمانی).
٦- عەبدوڵڵا تۆفیق قادر(سلێمانی).
٧- ئەحمەد خدر ئەحمەد(سلێمانی).
٨- فایەق ئەمین ئەحمەد(سلێمانی).
٩- رەسوڵ سلێمان محەمەد ئەمین(سەنگەسەر).
١٠- عومەر عەبدوڵڵا محەمەد جاف(سلێمانی).
١١- مقتدر محەمەد ئەمین(دهۆک).
١٢- مەحمود محەمەد مستەفا(دهۆک).
١٣- قادر عوسمان قادر پێداوی(دهۆک).
١٤- شعبان محەمەد ئەحمەد(دهۆک).
١٥- عابد عەبدوڵڵا ئەحمەد(دهۆک).
١٦- ئیدریس ئەلیاس قادر(دهۆک).
١٧- پ.م-ى دیل، مەلا مەحمود عەلی عەبدوڵڵا(کانی سارد).
1977
- دوو پێشمەرگە کەوتنە بۆسەی هێزێکی گەورەی دوژمنەوە لەنێوان گوندی گوێزەڕەش- پاڕەزان(چوارتا) لەپاش شەڕێکی قارەمانانە لەگەڵیان(٤) سەرباز کوژران و(٢) سەرباز بریندارکران، بەهۆى ئەوەى شارەزاى ناوچەکە بوون هەردوو پێشمەرگەکە خۆیان دەربازکرد، دوژمن لەئەنجامى شکستەکەیدا تۆڵەى لەجووتیارێکی پیری بێتاوانی گوندی پاڕەزان حاجی فەرەج کردەوە و شەهیدى کرد.
1978
- مەفرەزەیەکی کەرتی(٣)ی هـەرێمى(٣) چوونەناو شاری سلێمانی و بەئاڕبیجی و چەکی سووک لەسریەی ئیحتیاتى-یاندا و زیانێکی باشیان بەدوژمن گەیاند، هێشتا بەژمارە نەزانراوە، بۆ رۆژی دوایی پارێزگار و لێپرسراوی مونەزەمەی فاشستی سلێمانی چوونە شوێنی رووداوەکە.
1978
- هێزێکی دوژمن پەلاماری ناوچەی ئالانی-دا، بەنیازی سووتاندنی رەز و باخەکانی ئەوێ، مەفرەزەیەکی هەرێمى(٣) لەناو باخەکانی مەروێ بەرەنگاریان بوونەوە و شەڕێکی باشیان لەگەڵ دوژمن کرد و ناچاریان کردن بەسەرشۆڕی بگەڕێنەوە.
1987
- مینێكی تیپی(59)ی حه‌مرین، له‌ژێر ئۆتومبێلێكی سه‌ربازی له‌جاده‌ی سه‌نگاو - چه‌مچه‌ماڵ ته‌قیه‌وه‌ و بووه‌هۆی كوژرانی (11) سه‌رباز.
1987
- تیپی(57)ی سه‌گرمه‌ و تیپی(59)ی حه‌مرین، هێرشێكی دوژمنیان له‌سه‌ر رێگای سه‌نگاو - چه‌مچه‌ماڵ تێكشكاند كه‌ به‌ره‌و گوندی زنانه‌ هاتبوون لەئه‌نجامدا(70) سه‌رباز كوژران.
2006
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق وتەى عێراقى بەهەردوو زمانى عەرەبی و کوردى لەکۆبوونەوەکانى خولى(٦١)ەمینى کۆمەڵەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەشکردو لەپەراوێزى هەمان کۆبوونەوەدا رۆژى(٢١/٩) لەگەڵ بەڕێز مەحمود ئەحمەد نەژادى سەرۆکى ئێران کۆبووەوە.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved