یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
بۆردی هۆشیاری
چالاکی
ئەرشیف و مێژوو
ڕۆژمێرى ڕووداوە مێژووییەکانى (ی.ن.ک)
چاوپێکەوتننەکان
سەروەرییەکان
یادى شەهیدان
ئەلبوومى تێکۆشەران
دۆکیۆمێنتارى
هزر
بیروڕا
چەمکناسی
توێژینەوە
ئاینناسی
کتێبخانە
کوردی
عەرەبی
ڕانان
میدیا
هۆشیاری حیزبی
جینۆساید
سەرەکی
چالاکی
نووسەر و رووناکبیر محەمەد شێخ عەبدولکەریم سۆڵەیی مێژووى یەکێتى مامۆستایانى نووسییەوە
2025-09-06
بۆردى هۆشیارى- مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیارى، پێشنیوەڕۆى رۆژى شەممە(6/9/2025) کاتژمێر(10:30) لەکافتریاى مۆزەخانەى نیشتمانى ئەمنە سوورەکە مەراسیمى ناساندن و بەخشینى کتێبى(شۆڕشى نوێ و یەکێتى مامۆستایانى کوردستان) لەنووسینى(محەمەد شێخ عەبدولکەریم سۆڵەیی- بەرزنجى) سازکرد..
لەدواى ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، مەراسیمى ناساندن و دابەشکردنى کتێبەکە دەستیپێکردو لەدواى نیشاندانى بەشێکى کەمى کورتە فیلمێکى بەڵگەنامەیی لەسەر چۆنێتى دروستبوونى یەکێتى مامۆستایان کە هەڵهێنجراوى بەرهەمی فیلمێکى درێژى ستۆدیۆی عەباسی ڤیدیۆ بوو لە بەرگەڵو ساڵی ١٩٨٧ بەرهەمهاتبوو بەهاوئاهەنگى لەگەڵ بۆردى هۆشیارى- بەشى ئەرشیف مێژوو کورتە فیلمەکە نیشاندرا.
نووسەرى کتێبەکە کە یەکێک لەدەستەى دامەزرێنەرانى یەکێتى مامۆستایان-یشە باسى لەو مێژووە کرد کە یەکێتى مامۆستایانى تیادا دامەزراو ئاماژەى بەوەش کرد کە مامۆستایان چ لەشارو چ لەشاخ ئەرکێکى گەورەو گرانیان کەوتبووە سەرشان و بەتایبەتى مامۆستایانى شاخ پێشمەرگە ئاساو بەوپەڕى لێهاتوویی و بەبیروباوەڕێکى پتەوەوە وانەیان بەو خوێندکارانە دەوتەوەو نەیانهێشت خوێندکارى گوندەکان لەپرۆسەى خوێندن دوابکەون کە رژێمى بەعسى فاشیست لەخوێندن بێبەشى کردبوون و هەربەوەشەوە نەوەستاوە چەندین مامۆستای یەکێتییەکەى لەناوشاردا بەرەو پەتى سێدارە بردو پلەى شەهیدیان بەنسیب بوو.
باسى لەدڕندەیی رژێم کرد تەنانەت بیناى خوێندنگاکانى لەگوندەکان دەکردە ئامانجى رۆکێتى فڕۆکەکان و بەتۆپی دوورهاوێژى کیمیایی سەدان قوتابی و مامۆستاى شەهید کرد. لەکۆتایی رێوڕەسمەکەدا کتێبەکە بەسەر بەئامادەبواندا بەخشرا و سوپاس و پێزانینێکى زۆر ئاراستەى نووسەرى کتێبەکە و لێپرسراو کارمەندان و نووسەر و رۆژنامەنووسانى بۆرد کرا.
بابەتی زیاتر
ناساندن و بەخشینى کتێب
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری بۆ میدیاکانی پارتی: پەلاماری ئێوە شکستی هێزەکانتان لەبیر خەڵک ناباتەوە
کتێبى"راگەیاندن و هونەر لەشۆڕشى نوێدا"ناسێنراو دابەشکرا