1978
- رۆژی(١/٦/١٩٧٨) چەند جاشیکی محەمەد ئەمین بەگی شکارتەیی خائن کە بەفێڵ لای قیادە مۆقەتە(پارتى)یەوە گەڕابوونەوە بۆ ناوچەی خۆشناوەتی، بەناوی میواندارییەوە فکرەت عەزیز رابی گەرەوانی و واحیدیان لەکاتی نووستندا شەهید کرد و چوونەوە باوەشی دوژمن. دەستەیەک هاووڵاتی دڵسۆزی خەلەکان لەناوخۆیاندا و بۆ تۆڵەکردنەوە لەم خائینانە نەخشەیەکیان دانا‌و یوسف بوری کە یەکێکبوو لە بکوژانی مام عەزیز کوشت و(٨) چەکیان فڕاند و هاتنەڕیزی پێشمەرگەوە.
1978
- چەند پێشمەرگەیەکی هەرێمى(٥) لەناوشاری سلێمانی هێرشیان بردەسەر سەرماڵی خۆفرۆش جەمال فەقێ حسێن، دەستکەوت حەوت کڵاشینکۆف و دوو دەمانچەی تۆکاریۆف و یەک دووربین بوو.
1978
- دوژمن هێرشێکی بەرینی هێنایەسەر ناوچەکانی پشدەر بەنیازی راگوێزانی ئەو گوندانەی لەوێ مابوون، مەفرەزەیەکی هەرێمى(٦) لەلای بیگەلاس و چیای سەری مامەندە بەرەنگاریان بوونەوە، زەرەرى دوژمن کوژران و بریندارکردنى(٤٠) سەرباز کە سێ ئەفسەریان تێدابوو.
1985
- شه‌وی(5/6) كه‌رتی(2)ی بازیان و تیپی(57)ی سه‌گرمه ره‌بیه‌ی گشتی سه‌رڕێگای سلێمانی - كه‌ركوكیان گرت، ئه‌م نه‌به‌ردییه به‌خوێنی فه‌ریق ره‌ئوف رەمەزان و عوسمان عه‌لی سەعید شەریف، ناسراو بەمیرزاو برینداربوونی(4) پێشمه‌رگه‌ی تر تۆماركرا.
1987
- تۆپخانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی(2) تۆپبارانی سه‌ربازگه‌ی سوسێی كرد و بووه‌هۆی سووتاندنی جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌ك.
1987
- دوژمن به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، له‌چوار قۆڵه‌وه هێرشی كرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له‌هیران.
1988
- شاڵاوی ئه‌نفالی هه‌شت یان دوا قۆناغی شاڵاوی ئه‌نفال له‌ڕۆژی(٢٥/٨/١٩٨٨)دا، بۆ ناوچه‌ی بادینان ده‌ستیپێکرد و له‌ڕۆژی(٦/٩/١٩٨٨)دا، کۆتایی هات.
١٩٨٦
- تیپی(51)ی گه‌رمیان، بۆسه‌یه‌كیان له‌سه‌رجاده‌ی نێوان دووزخورماتوو- كفری نایه‌وه و(14) سه‌ربازیان به‌دیلگرت.
1988
- به‌یانی لێبووردنی گشتی رژێم بۆ هاووڵاتیانی كورد، لێبووردنەکە بۆ زیندانییانی سیاسى و پێشمەرگە و کوردانی هەندەران بوو، ئەوانەی لە پێشمەرگە و کوردانی هەندەران بیانەوێت بگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی بەعس، بۆیە لێبووردنەکە بۆ هاووڵاتیان نەبوو. زیندانییانی سیاسی لەڕۆژی(١٤/٩/١٩٨٨)و رۆژانی دواتر ئازادکران.
1988
- نامه‌ی هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" له‌جیاتی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی له‌نده‌ن ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه.
1995
- له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌نزیك كۆمیته‌ی شه‌هید "نوری نانه‌كه‌لی" هاووڵاتییه‌ك شه‌هیدبوو.
بابەتی زیاتر