1977
- دوژمن بەهێلیکۆپتەرهێزێکی گەورەی دابەزاند لەدەندی(رواندوز) پێشمەرگەکان بەرەنگاریانبوونەوە و شەڕەکە یەک کاتژمێرى خایاند، زیانى دوژمن کوژرانى عەقیدێک و(٢٦) سەربازیش کوژران و برینداربوون.
1978
- مەفرەزە هاوبەشەکانی هـەرێمى(٥) چوونە ناو شاری(سەنگاو) و تاوانباری خۆفرۆش مەحمود خەلیفەیان بریندارکرد.
1978
- مەفرەزەیەکی کەرتی بازیانی هـەرێمى(٥) بەنارنجۆک ئەنداز لەسەربازگەی(خاتو نازدار)یاندا و زیانی دوژمن نەزانراوە.
1985
- شەهیدبوونى هەرسێ فەرماندە بەختیار حاجى فارس بێسەرى و جەزاى کەوێ و عەلى شینە، بۆ تەمێکردنى کۆمەڵێ جاش روودەکەنە جادەى دوکانیان و دواى راونانیان و هەڵهاتنى جاشەکان دەکەونە بۆسەى جاشیترەوە و شەهید دەبن.
1988
- یاداشتی به‌ڕێز"مام جه‌لال" بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی رێكخراوی"عدم الانحیاز" له‌باره‌ی شه‌ڕی له‌ناوبردنی گه‌لی كورده‌وه.‌
1988
- شه‌وی(3/4) تیپی(91)ی سه‌فین هێرشیان كرده‌سه‌ر ره‌بیه‌یه‌كی دوژمن له‌گردسۆران و(2) جاشیان كوشت.
1989
- دامه‌زراندنی یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی كوردستان.
1989
- رۆژانی(3/4) كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی كوردستان له‌زه‌ڵێ.
1992
- ڕۆژانی(4-6) له‌ شاری"زیست"ی هۆڵه‌ندا كۆنگره‌ی یه‌كه‌می نێوده‌وڵه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ‌و گه‌شه‌پێدانی كوردستان ئه‌نجامدرا.
1993
- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێرشێكی دوژمنی له‌ناوچه‌ی شوان تێكشكاند.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved