1976
- دەستەیەکی چەکداری تر لەشارباژێڕ بەفەرماندەیی ملازم ئەنوەر مەجید سوڵتان لەهەڤاڵان فەیسەڵ تاڵەبانی، شێخ محەمەد، حسێن کەریم، تاهیر حاجی عەزیز، شەهید ئەنوەر تۆفیق هەورامی پێکهات و کەوتنە چالاکی سیاسی، تەنزیمی، پێشمەرگەیی.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(١) نارنجۆکێکیان خستەماڵی خۆفرۆش ئەحمەد مراد خان لەناو شاری هەڵەبجە، زیانەکان نەزانراوە.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى پارێزگاری لەنێوان رانیە - دەربەند لەئۆتومبێلێکی سەربازیاندا، یەک سەرباز کوژرا و سەربازێکیتریش بریندارکرا، دەستکەوتى مەفرەزەکە یەک کڵاشینکۆف بوو.
1979
- مەفرەزە هاوبەشەکانی هەرێمى(١) بەئاڕبیجی و نارنجۆک ئەنداز دایان لەڕەبیەی سەرمەخفەری دوجەیلەی مەرکەزی ناحیەی سیروان(هەڵەبجە) زیانی دوژمن سێ سەرباز کوژرا.
1983
- بروسكه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی"ی.ن.ك" بۆ كاك نه‌وشیروان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌سه‌ر په‌لاماری هێزه‌كانی جود.
1984
- به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی"ی.ن.ك" به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزو ‌ئەو لێبووردنە گشتییەى دەریکرد بۆ ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی یه‌كێتیان كردووه‌.
1987
- كیمیابارانی گوندى یاخسه‌مه‌ر و دۆڵی جافایه‌تی كه‌ بووه‌هۆی شه‌هیدبوونی(4) پێشمه‌رگه‌.
1987
- داستانه‌ مه‌زنه‌كه‌ی دێگه‌ڵه ‌و هیران و به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به‌مبۆنه‌یه‌وه‌.
1987
- رژێم(23) گوندی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا بۆردومان كرد.
1987
- بۆسه‌ی تیپی(51)ی گه‌رمیان له‌سه‌رجاده‌ی سه‌رقه‌ڵا - كفری.
1988
- ئه‌حمه‌د بن بله‌، ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی كرد له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved