1977
- سەنگەرەکانی دوژمن لەسەر پردی سەیدسادق(هەڵەبجە) گولەبارانکرا، سێ سەرباز کوژراو دوویتریش بریندارکرا.
1978
- مەفرەزەیەکی کەرتى(٨١) لەتۆڵەی شەهید حەویز ئیبراهیم توانیان هێرش بکەنەسەر جاشەکانی خۆفرۆش شاکر قادر لەگوندی یانکان(زرارەتی) لەئەنجامدا خائن شاکر قادر و پێنج جاش کوژران و بریندارکران.
1978
- هاووڵاتی نەبی مراد، لەلایەن خۆفرۆش عەباسی بایز ئاغاوە شەهید کرا، بەتاوانی ئەوەی ویستبووی کڵاشینکۆفێک لەجاشەکان بفڕێنێ.
1979
- دوژمنی فاشیست بەهێلیکۆپتەری جەنگی هێرشێکی بەربڵاوی هێنایەسەر گوندەکانی، مەسۆیی، عەلی ئاوا، سێوسێنان، بەلەکجاڕ-ى ناوچەى قەرەداغ بۆ گەڕان بەدوای پێشمەرگەدا، لەکاتی گەڕانەوەی دوژمندا مەفرەزە هاوبەشەکانی هەرێمى(٥)و لقی(٢)ی "ی.ن.ک" لەگوندی سێوسێنان دایان لەفڕۆکەکان کە سەربازەکانی رژێمی عێراقی فاشیستی ئەگواستەوە و شەڕێکی یەک کاتژمێریان لەگەڵ کردن، زیانی دوژمن یەک هێلیکۆپتەر پێکراو یەک سەربازیش کوژرا.
1988
- هێرشی دڕندانه ‌و به‌ربڵاوی دوژمن بۆسه‌ر كوردستان پاش وه‌ستانی جه‌نگی ئێران عێراق.
1991
- ده‌رچوونی یه‌كه‌مین خولى‌ پێشمه‌رگه‌ی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان"مانۆڕی پێنجوێن" له‌پاش راپه‌ڕین به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌مید، قادر سه‌عید.
1992
- هەڤاڵ"مام جه‌لال" له‌سه‌ردانێكیدا بۆ ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ"كڵاوس گینگڵ" كۆبووه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved