1977
- هێزێکی گەورەی دوژمن بەپشتیوانی هێزی ئاسمانی هێرشی هێنایەسەر پێشمەرگە و خێزانەکانیان لەگوندی باوزێ(قەڵادزە) کە کەوتووەتەسەر سنووری عێراق -  ئێران، شەڕ چەند کاتژمێرێکی خایاند و دوژمن زیانێکی قورسی لێکەوت و بەشکاوی گەڕایەوە، لەهەمانڕۆژدا هێزێکی گەورەی دوژمن بەهێلیکۆپتەر لەدیوانی ئێران دابەزی و پشتی باوزێی گرت، بەشێوەیەکی دڕندانە و بەپشتیوانی هێلیکۆپتەری شەڕکەر پەلاماری دانیشتوانی بێتاوانی باوزێی دایەوە.
زیانی پێشمەرگە، حەمە خدر عەلی(باوزێ - جووتیار) پێشمەرگە خدر حەمە ئەمین (باوزێ - جووتیار) پێشمەرگە عەبدوڵڵا حەمە(باوزێ - جووتیار) شەهیدبوون، لەخەڵکی بێتاوانی باوزێ ئەم هاووڵاتییە جووتیارانە شەهید بوون"بابەکر سۆفی مەحمود، رەسوڵ سۆفی مەحمود، ئەحمەد سۆفی مەحمود، مەحمود ئەحمەد سۆفی مەحمود، ئەحمەد عەبدوڵڵا رەش، حەمە ئەحمەد عەبدوڵڵا، هۆمەر حاجی حسێن، محەمەد عەبدوڵڵا، حاجی رەسوڵ حاجی".
1988
- كیمیابارانی به‌رواری باڵا.
1995
- تێكشكاندنی هێرشێكی دوژمن بۆسه‌ر گونده‌كانی سه‌یدان و برایم ئاغا له‌ناوچه‌ی شوان.
2006
- لەزنجیرەیەک پەلامارى تیرۆریستى بۆسەر بارەگاکانى"ی.ن.ک" لەشارى کەرکوک ژمارەیەک پێشمەرگە و هاووڵاتى شەهید و برینداربوون.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved