1976
- دەستەی چەکداری جافەتی یەکەمین چالاکی پێشمەرگەیی نواند و لەسەنگەری دوژمن لەبایزاوا(چوارتا)ی‌دا.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى پارێزگاری لەسەرجادەی ئیندزی(چۆمان) لە ئۆتومبێلێکی سەربازیدا، ئامر فەوجی ئیندزی و دوو سەرباز کوژران.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى پارێزگاری لەنزیک کومتان(قەڵادزە) لەبۆسەیەکی دوژمنیدا بەرلەوەی دابمەزرێن حەوت سەربازیان لێ‌کوشتن.
1978
- چەند جاشێکی خۆفرۆش، لەوانە قالە فەرەج و ئەحەی عەزیز کاکی کە لەلایەن دوژمنەوە بۆ پیلانگێڕان نێردرابوونە ناو پێشمەرگە، ماوەیەک بوو لەدۆڵى جافایەتى بەناوی پێشمەرگەوە کەوتبوونە راووڕوت و ئازاردانی خەڵک، لەگوندى مالومە لەکاتی چەککردندا تەقەیان لەپێشمەرگەکان کرد.
لەهەڤاڵانی ئێمە فەرماندەى مەفرەزە محەمەد دەروێش عەبدوڵڵا(پێنجوێن)و پێشمەرگە عەلائەدین(کانی سارد) شەهیدبوون، لەجاشەکان چوار جاش کوژران و یەک جاش بەدیلگیراو دوو جاشیش یەکیان بەناوى سابیر ئەحمەد رۆستەم بەرەو سەربازگەی کارێزە هەڵهاتن، لەگوندی گاپیڵۆن-یش پێشمەرگە عوسمان ئەحمەد کە بەئیجازە لەو ناوەدابوو بەفێڵ شەهید ئەکەن و ئەچنەوە باوەشی دوژمن، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە چوار کڵاشینکۆف و یەک دەمانچەی چواردەخۆر بوو.
1987
- كیمیابارانكردنی(36) گوندی ناوچەی بادینان بە(8) فڕۆکەو بە(14) بۆمب کە بریتیبوون لەخەردەل و سارین، گوندى"برجینى" یەکێک لەو گوندانە بوو کە بەچەکى کیمیایی كۆمەڵكوژ کران و(30) کەس شەهیدبوون و بەسەدان کەسیش بەو چەکە قەدەغەکراوە برینداربوون.
1981
- ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی فه‌رمانده"جه‌مالی عه‌لی باپیر" و هاوڕێكانی.
1983
- تۆپخانه‌ی ئێران شاری قه‌ڵادزێی تۆپباران كرد و(4) هاووڵاتی شه‌هیدبوو.
1987
- تیپی(17)ی زمناكۆ له‌ناو شاری سلێمانی(9) جاشیان به‌دیلگرت.
1987
- به‌یاننامه‌ی رێكخراوی ده‌ولی بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ له‌عێراقدا، بۆ هه‌فته‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ زیندانییه سیاسییه‌كانی عێراق.
1987
- تۆپبارانی هه‌ردوو سه‌ربازگه‌ی سه‌نگاو له‌لایه‌ن تۆپخانه‌ی"هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان"ه‌وه.
1988
- ته‌ختكردن و كاولكردنی(46) گوندی ناوچه‌ی ئامێدی(بادینان) ئەنفالى(٨).
1994
- بروسكه‌ی هه‌ڤاڵ، مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی، بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌مه‌ڕ راگرتنی شه‌ڕه‌وه.
بابەتی زیاتر