یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
بۆردی هۆشیاری
چالاکی
ئەرشیف و مێژوو
ڕۆژمێرى ڕووداوە مێژووییەکانى (ی.ن.ک)
چاوپێکەوتننەکان
سەروەرییەکان
یادى شەهیدان
ئەلبوومى تێکۆشەران
دۆکیۆمێنتارى
هزر
بیروڕا
شرۆڤە
چەمکناسی
توێژینەوە
ئاینناسی
کتێبخانە
پڕۆژەی کۆبەرهەمی مام جەلال
کوردی
عەرەبی
ڕانان
میدیا
هۆشیاری حیزبی
جینۆساید
سەرەکی
چالاکی
کتێبى"راگەیاندن و هونەر لەشۆڕشى نوێدا" ناسێنراو دابەشکرا
2025-08-23
لەچوارچێوەی بەرنامەکانی بۆردی هۆشیاری- مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، بۆ تۆمارکردن و نووسینی مێژووی شۆڕشی نوێ و بەدۆکیۆمێنتکردنی، ئەمڕۆ شەممە(٢٣/٨/٢٠٢٥) کاتژمێر(١٠:٣٠)ى پێشنیوەڕۆ بەئامادەبوونى ژمارەیەکى زۆر لەمامۆستایانى زانکۆ و نووسەر و رۆژنامەنووسان و بەرپرسانی حزبی و حکومی، لەکافتریاى مۆزەخانەى نیشتمانى ئەمنە سوورەکە رێوڕەسمى ناساندن و دابەشکردنى کتێبى(راگەیاندن و هونەر لەشۆڕشى نوێدا) لەنووسینى هونەرمەندو راگەیاندنکار و نووسەر عەباس عەبدولڕەزاق سازکرد..
سەرەتای مەراسیمەکە بەکردنەوەى پێشانگایەکى فۆتۆگرافەرى لەلایەن سیاسەتمەدار و نووسەر"فەرید ئەسەسسەرد" کرایەوە لەسەر راگەیاندن و هونەر لە شاخ بەهەموو بەشە جیاوازەکانییەوە، بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان رێوڕەسمەکە دەستیپێکرد و ڤیدیۆ گرافیکێک لەسەر گرنگى راگەیاندن و هونەر لەشۆڕشى نوێدا نمایشکرا و دواتر نووسەرى کتێبەکە عەباس عەبدولڕەزاق ناسراو بەعەباسى ڤیدیۆ، لەوتەیەکدا باسی لەگرنگی کتێبەکە کرد: لەگەڵ دروستبوونى شۆڕشى نوێ بەڕابەرایەتى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان هەرلەسەرەتاوە نەخشەى ئەوە داڕێژرا کە شۆڕشەکە هاوتەریب لەگەڵ بزوتنەوەى چەکداریدا بۆ بەرگریى لەخەڵک و وڵاتەکەى ناوەندى راگەیاندن و هونەر و توێژینەوەى زانستى داڕێژێ و لەڕاستیشدا هەر وایکردو لەهەموو ئەو بوارانەدا گەشەکردنێکى زۆرى بەخۆوەبینى و سەربارى ئەو ژیانە سەختەى کادیرانى تیابوو نەبوونى پێداویستییەکانیش کۆسپێکى ترى بەردەم ئەو وەرچەرخانە بابەتییە بوو کە(ی.ن.ک) دەستیدابوویە، بەڵام بەباوەڕبەخۆبوون و وەستانەوە لەبەردەم هەموو ئەو بەربەستانەدا توانى مێژوویەکى لێوانلێو لەچالاکى هونەریی و کتێب و نامیلکە و رۆژنامە و گۆڤار چاپ و بڵاوبکاتەوە.
لەکۆتایی رێوڕەسمەکەدا کتێبەکە بەسەر بەئامادەبواندا بەخشرا و سوپاس و پێزانینێکى زۆر ئاراستەى نووسەرى کتێبەکە و لێپرسراو کارمەندان و نووسەر و رۆژنامەنووسانى بۆرد کرا.
بابەتی زیاتر
بۆردی هۆشیاری بە هاوبەشی مەڵبەندی چەمچەماڵ کۆڕی (کلیلێک بۆ مام ناسی ) بۆ ستران عەبدوڵڵا ساز کرد
بۆردی هۆشیاری لە مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبێکی زانستی و سیاسی ئەنجام دەدات
کۆڕێکی هۆشیاریی حزبی لەلایەن بۆردی هۆشیاری لە مەڵبەندی هەڵەبجە بەرێوەچوو