1976
- هەڤاڵان عەلی عەسکەری، تاهیر عەلی والی بەگ، شەهید ئەحمەد چەقژی، باهیر ئەحمەد، لەگەڵ هەڤاڵان سەڵاح سەعید، زیڕۆ عەبدوڵڵا و چەند(پ.ل)ێکی تر لەتەنگی مادێنا(چوارتا) یەکیانگرتەوە و کەوتنە کار و فەرمان.
1976
- یەکەمین دەستەی پڕ چەک و رێکخراو لەقەندیل بۆ شەهید، خدر سۆفی مەلا پێکهات و کەوتنەگەڕان و چالاکی سیاسی، تەنزیمی، پێشمەرگەیی.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٦) بەئاڕبیجی لەسەنگەرێکی دوژمنیدا لەگۆجاڕ(قەڵادزە) چوار سەرباز کوژرا و دوو سەربازیش بریندارکرا.
1978
- جاشەکانی خۆفرۆش شاکر قادر لەگوندی کاموسەک(شەقڵاوە) بۆسەیەک بۆ هەڤاڵ حەوێز ئیبراهیم ئەندامى پێشکەوتووى(ب.س.ک) لێپرسراوى لیژنەى ناوچەى خۆشناوەتى"ی.ن.ک" دەنێنەوە، لەئەنجامدا هەڤاڵی ناوبراو بەسەختى بریندار دەکرێ و بەبرینداریی و تا لەتوانایدابووە شەڕ لەگەڵ هێزەکەى دوژمندا دەکاو دووجاش دەکوژێ و دوویتریش بریندار دەکات، یەکێکیان تاوانبار سەعدی شووشە لێپرسراوی مەفرەزەی جاشەکان دەبێت.
هەڤاڵ حەوێز لەئەنجامى سەختى برینەکەیدا گیان بەکورد و کوردستان دەبەخشێ، شەهید شاعیر و دەنگخۆش و خۆشەویستی ناو خەڵك و هاوڕێكانی بوو، هێزەکەى دوژمن لەپاى ئەو شکستەى بەسەریاندا هاتبوو ویستبوویان بەشێوەیەكی دڕندانە سووكایەتی بەتەرمەكەی بكرێ و تا شەقڵاوە بەدوای ئۆتۆمبێلدا رابكێشرێت، بەڵام خەڵكی ناوچەكە دەچنە بەردەم ئۆتۆمبێلەكەو هەڵوێست دەنوێنن و رێگریان لێ دەكەن.
1985
- تۆپباران و ره‌شه‌كوژی گونده‌كانی بناری شاره‌زوور له‌تۆڵه‌ی چالاكی قاعیده‌ی المسیب و شه‌هیدبوونی(11)هاووڵاتی.
1987
- تیپه‌كانی(37)ی شارباژێڕ و(47)ی پیره‌مه‌گرون و تیپی مه‌ڵبه‌ندی(2)و تیپی پارێزگاری و مه‌فره‌زه‌یه‌كی پارتی، هێرشیان كرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن له‌سپیلك.
1990
- شه‌وی(17/18) دابه‌زینی یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی پارتیزانی شارباژێڕ به‌فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان كاك كامیل نوری.
1994
- کاتژمێر(3)ی سه‌رله‌به‌یانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌ی پشده‌ر، جارێكیتر هێرشیان كرده‌وه‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved